|
گۆلچى تۆپی پێ
له تۆپى پێدا گۆلچیش یه‌كێكه
له یاریزانه‌كان و به‌رگرى له گۆڵ ده‌كات، گۆلچى تاكه یاریزانه كه
ده‌توانىَ تۆپ به‌ده‌ست بگرىَ ، به‌ڵام ئه‌ویش مه‌رجى خۆى هه‌یه و ده‌بێ
ته‌نها له نێو ناوچه‌ى سزا تۆپ به‌ده‌ست بگرێ،
وه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو تیپێك كه گۆلچییان له‌گه‌ڵ
بێ له یارى كردن‌دا تاوه‌كو ته‌واو بوونى
یارییه‌كه ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر یاریزانێكى تر توشى پێكان هات یان له
یارییه‌كه دوور خرایه‌وه به كارتى سور ئه‌توانرێ
بێ ئه‌و یاریزانه‌ش یارییه‌كه ته‌واو
بكرێ ، به‌ڵام
ناتوانرێ به‌بێ
گۆلچى یارى بكرێ، ئه‌گه‌ر هاتوو گۆلچیش توشى
پێكان هات یان به‌كارتى سور ده‌ركرا ئه‌وا پێویسته گۆلچییه‌كى تر بێته
جێگاى ، ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا كارتى گۆرِینى یاریزانه‌كان ته‌واو بووبىَ
، ئه‌وكات ده‌بێ یه‌كێك له‌یاریزانه‌كانى
نێو یاریگا ببێته گۆلچى .
مێژوو
له تۆپى پێدا زۆر
گۆرِانكارى رِوویانداوه سه‌باره‌ت به‌شوێنى یاریزانان ، بۆ نموونه
شوێنى یاریزانه‌كان گۆرِاو پاش و پێشیان پێ
كراوه ، یان ژماره‌ى هێرشبه‌ران زیاد كراوه یان كه‌م كراوه‌ته‌وه ،
به‌ڵام گۆلچى وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه و هیچ گۆرِانكارییه‌كى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه
و جێ گۆرِكێى پێ
نه‌كراوه و ته‌نها به‌یه‌ك گۆلچى پارێزگارى
له گۆڵ كراوه ، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى تۆپى پێدا
رِێكخه‌رانى تۆپى پێ دیاری‌یان نه‌كردووه كه
ده‌بێ به‌چه‌ند هێرشبه‌ر یارى بكرێ
، یان به‌چه‌ند یاریزان به‌رگرى بكرێ ، به‌ڵام
ئه‌وه‌یان دیارى كردووه كه ده‌بێ ته‌نها
یه‌ك یاریزان ببێته گۆلچى و به‌یه‌ك گۆلچى یارى بكرێ
.
وه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى
گۆلچى ته‌نها له‌ناوچه‌ى سزادا یارى به تۆپ ده‌كات و تۆپ به‌ده‌ست ده‌گرێ
، له سه‌ره‌تاكانى دروست بوونى تۆپى پێدا یاسایه‌ك هه‌بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو
كه گۆلچى ده‌توانێ تاوه‌كو ناوه‌رِاستى
یاریگا تۆپ به‌ده‌ست بگرێ ، به‌ڵام له‌ساڵى
( 1912 ) ئه‌م یاسایه گۆرِاو برِیارییاندا نابێ
گۆلچى تۆپ به‌ده‌ست بگرێ ته‌نها له ناوچه‌ى
سزا نه‌بێ .
وه له ناوه‌رِاستى سه‌ده‌ى بیستدا چه‌ند گۆلچییه‌ك به‌دیار كه‌وتن له‌وانه
(ئه‌مایۆ كاریزو ) ئه‌م گۆلچییه كه‌توانى شێوه‌ى یارى كردن بگۆرِێ
، ئه‌م گۆلچیه یه‌كه‌م كه‌س بوو ده‌سته‌وانه‌ى له‌ده‌ست كرد ، هه‌روه‌ها
یه‌كه‌م گۆلچیشه كه بۆ یه‌كه‌م جار لێدانى گۆڵ جێ
به‌جێ بكات بۆ دروست كردنى هێرشى پێچه‌وانه
بۆ سه‌ر تیپى به‌رامبه‌ر .
پاشان له نۆهه‌ده‌كان
له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا یه‌كێتى تۆپى پێ هه‌ڵسا
به‌گۆرِانى چه‌ند یاسایه‌ك بۆ گۆلچى ، برِیارییاندا نابێ
گۆلچى تۆپ بگرێ ئه‌گه‌ر هاتوو یاریزانێكى
خۆیان به مه‌به‌ست تۆپى بۆ بگه‌رِێنێته‌وه ، ته‌نها ئه‌و كاته ئه‌توانىَ
تۆپ بگرێته‌وه له‌رِێگه‌ى یاریزانه‌كانى خۆیان ئه‌گه‌ر هاتوو یاریزانه‌كه
به‌سه‌ر یان به سینگ یان به شان تۆپى بۆ بگه‌رِێنێته‌وه .
شێوه‌ى یارى كردن
شوێنى گۆلچى له هه‌موو
شوێنه‌كانى تر تایبه‌ت تره ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه گۆلچى ئه‌توانێ
به هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى له‌شى تۆپ رِابگرێت و یارى پێ بكات ، به مه‌رجێك
له ناو هێڵى سزا بێت .
· گۆلچى ده‌توانێ
ده‌ستى به‌كار بهێنێ بۆ تۆپ گرتن له ناو
هێڵى سزا .
· كاتێ گۆلچییه‌ك تۆپ ده‌گرێته‌وه
ئه‌گه‌ر تۆپه‌كه دابنێ ناتوانێ
جارێكى تر هه‌ڵى بگرێته‌وه ته‌نها ئه‌گه‌ر یاریزانێكى تر تۆپه‌كه‌ى به‌ر
بكه‌وێت ئه‌و كات ده‌توانێ جارێكى تر هه‌ڵى
بگرێته‌وه .
سه‌باره‌ت به گۆلچى چه‌ند
یاسایه‌كى تایبه‌ت هه‌یه ، هه‌ر وه‌كو چۆن یاریزانه‌كانى تر‌ى نێو
یاریگا یاسایان له‌سه‌ر دانراوه ، ئه‌و یاسایانه‌ش به ئاسانى جێ به‌جێ
ده‌كرێ .
وه له‌سه‌ر گۆلچى نه‌كراوه
كه ته‌نها له‌نێو هێڵى سزا بێت ، به‌ڵكو ده‌توانن هێرشبه‌رن له هه‌موو
شوێنێكى یاریگا ، وه ده‌توانن گۆڵ تۆمار بكه‌ن ، زۆر جاریش بینراوه
له خوله‌كه‌كانى كۆتاییدا كه گۆلچى هێرشى بردۆته سه‌ر تیپى به‌رامبه‌ر
له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هاتوو پیپه‌كه‌ى به‌گۆڵ له‌پاش بێ
، یان تیپه‌كه‌ى پێویستى به بردنه‌وه هه‌بێت ، له‌و كاته‌دا گۆلچى ده‌چێته
پێش بۆ زیاد كردنى ژماره‌ى هێرشبه‌ران.
وه ژماره‌یه‌كى زۆر له
گۆلچیه‌كان گۆڵیان تۆماركردووه له لێدانه‌كانى رِاسته‌وخۆ و لێدانى
سزا ، بۆ نموونه ( خوسیه لویس ، تشیلافیرت ، روجیریو سینى ) ئه‌م
گۆلچییانه له یارییه‌كاندا گۆڵیان تۆمار كردووه ، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه
گۆلچیش بوونه ، وه‌هه‌روه‌ها ( روجیریو سینى ) به‌یه‌كه‌مین گۆلچى
داده‌نرێ له تۆماركردنى گۆڵ ، كه توانیویه‌تى
66 گۆڵ تۆمار بكات ( 23 ئوكتوبر 2006 )
جل‌و به‌رگ
پێویسته له‌سه‌ر گۆلچى كه جل
و به‌رگێك له‌به‌ر بكات پێچه‌وانه‌ى جل و به‌رگى هه‌ردوو تیپ بێت ،
پێویسته ئه‌و جل و به‌رگه باشتر بێت له جل و به‌رگى به‌رگرى كاران
.
وه چه‌ندان گۆلچى نازناویان
به‌ده‌ست هێناوه له‌رِووى له‌به‌ر كردنى جلوبه‌رگ ، به‌گۆلچى ( لیف
یاشین ) ده‌وترا جاڵ جاڵۆكه‌ى رِه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رده‌م سه‌رتاپا
جلى رِه‌شى ده‌پۆشى ، وه هه‌روه‌ها ( جورج كامبوس ) به ناوبنگ بوو به
جلى رِه‌نگاو رِه‌نگ .
گۆلچى ده‌سته‌وانه له ده‌ست
ده‌كات بۆ باشتر به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى تۆپه‌كان و پارێزگارى خۆیان له
پێكان ، وه ئێستا ده‌سته‌وانه‌ى وا هه‌یه كه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ
پارێزگارى كردن له پێكان ، وه‌كو شكانى په‌نجه‌كان .
گۆلچیه به‌ناو بانگه‌كان
یه‌كێتى تۆپى پىَ هه‌ستا به‌سه‌ر
ژمێرییه‌ك له تۆپى پىَ به هه‌ڵبژاردنى باشترین 20 گۆلچى تۆپى پىَ ،
وه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه بوو :
لیف یاشین
غوردون بانكس
دین‌و زوف
سیب مایر
ریكاردو زامورا
خوسیه لویس تشیلافیرت
· بیتر شمایكل
· بیتر شیلتون
· فرانتیسك بالینكا
· ڕمادیو كاریزو
· جیلمار
· لادیسلاو مازوركوزو
· بات جینینغز
· ڕوبالدو فیلول
· ڕنتونیو كارباخال
· جین ماری بفاف
· رینات داساییف
· غیولا غروسیش
· توماس رافیللی
· والتر زینغا
گۆڵچی ساڵ:
· 1987 جین ماری بفاف
· 1988 رینات داساییف
· 1989 والتر زینغا
· 1990 والتر زینغا
· 1991 والتر زینغا
· 1992 بیتر شمایكل
· 1993 بیتر شمایكل
· 1994 میكل برود هومی
· 1995 خوسیه لویس تشیلافیرت
· 1996 ڕندریاس كوبكه
· 1997 خوسیه لویس تشیلافیرت
· 1998 خوسیه لویس تشیلافیرت
· 1999 ڕولیفر كان
· 2000 فابیان بارتیز
· 2001 ڕولیفر كان
· 2002 ڕولیفر كان
· 2003 جیانلویجی بوفون
· 2004 جیانلویجی بوفون
2005 بیتر تشیك |