|
 |
 |
|
* سه‌ره‌تاى ژیانى وه‌رزشى (سه‌رهه‌نگ
موحسین) ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ى كه له‌قوتابخانه‌ى (هێمن)ى
سه‌ره‌تایى بوو له‌گه‌ڵ مامۆستاى وه‌رزشیى، مامۆستا (سدیقى
گچكه)، ئه‌م قوتابخانه‌یه له شارى هه‌ولێره له گه‌رِه‌كى
92 .
قوتابخانه‌ى هێمن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى پێگه‌یه‌كى
باش بووه بۆ پێگه‌یاندنى یاریزانان، ئه‌م قوتابخانه‌یه چه‌ندین
یاریزانى تێدا هه‌ڵكه‌وتووه له‌وانه یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى
سه‌لاحه‌ددین سیامه‌ند و بژار ئه‌كره‌م و شه‌هید سیروان محمد
كاپتنى یانه‌ى وه‌رزشى یانه‌ى بروسك و چه‌ندین یاریزانى تر كه
له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستا سدیقى گچكه په‌روه‌رده بوونه، سه‌رهه‌نگیش
قوتابییه‌كى ئه‌و قوتابخانه‌یه بوو.
شایه‌نى باسكردنه قوتابخانه‌ى هێمن خاوه‌نى چه‌ندین خوله له‌سه‌ر
ئاستى قوتابخانه‌كان به‌تایبه‌تى له‌یارى تۆپى پێدا.
* پاش قوتابخانه‌ى هێمن له‌چه‌ند تیپێكى میللى یاری كردووه له‌وانه
: تیپى لاوانى ئاره‌زوو ، تیپى لاوانى 92 ، تیپى لاوانى پێگه‌یاندن
، تیپى لاوانى هه‌ڵگورد.
* وه‌كو یانه‌ش .. سه‌ره‌تا له تازه پێگه‌یشتوانى یانه‌ى
ئاسۆ یاری كردووه له‌ساڵى 1997 له‌گه‌ڵ رِاهێنه‌ر (محمد ملا).
* پاش دوور كه‌وتنه‌وه‌شى له یانه‌ى ئاسۆ ، له‌یه‌كىَ له‌رِۆژنامه‌كانى
وه‌رزشى گوێبیستى ئه‌وه بوو كه یانه‌ى پێشكه‌ووتن پێویستى به‌یاریزان
هه‌یه ، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكى تیپى لاوانى 92 و
رِاهێنه‌رى تیپه‌كه‌یان خوالێخۆشبوو عه‌بدول قادر نه‌جمه‌ددین
چوو ناوى خۆى نوسى له‌یانه‌ى پێشكه‌وتن ، له‌به‌ر لێهاتوویى سه‌رهه‌نگ
له ماوه‌یه‌كى كورتدا بوو به گۆلچى سه‌ره‌كى له‌و یانه‌یه ,
رِاهێنه‌رى یانه‌كه‌شیان ئه‌وكات مامۆستا ( عبدالقادر حسین) بوو .
له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشكه‌ووتن به‌رده‌وام بوو بۆ ماوه‌ى (7) مانگ
، هه‌روه‌ها به‌شدارى چه‌ند خولێكیان كرد، دواتر له یه‌كه‌مین
خولى شه‌هید (فرنسۆ هه‌ریرى) پاش نیشاندانى ئاستێكى باش (كاوه
ئیبراهیم) ى رِاهێنه‌رى ئه‌وكاتى گۆلچیه‌كانى لاوانى یانه‌ى هه‌ولێر
له‌رِێكه‌وتى 12/4/2001 له‌یانه‌ى پێشكه‌ووتنه‌وه بانگهێشتى
كرد بۆ رِیزى لاوانى یانه‌ى هه‌ولێر كه ئه‌وكات عه‌بدول قادر
حسین و ابوبكر ئه‌نوه‌ر و كاوه ئیبراهیم سه‌رپه‌رشتى مه‌شقى
لاوانى یانه‌ى هه‌ولێریان ده‌كرد .
پاش به‌رده‌وام بوونى له مه‌شقى لاوانى یانه‌ى هه‌ولێر ، له‌یه‌كىَ
له‌مه‌شقه‌كان كاپتن نازم شاكر ئاماده‌ى مه‌شقه‌كه بوو و چاوى
پێى كه‌وت و ئاستى سه‌رهه‌نگى به‌دڵ بوو ، بانگهێشتى كرد بۆ
ریزى یه‌كه‌مى یانه‌ى هه‌ولێر له رِێكه‌وتى 16/8/2001 ،
گۆلچیه‌كانى ئه‌وكاتى یانه‌ى هه‌ولێریش (ابراهیم سالم و احمد
على) بوون. |
|
سه‌رهه‌نگ
له
ریزی
تیپی
قوتابخانه‌ی هێمن |
|
|
 |
|
|
سه‌رهه‌نگ
له كاتی خه‌ڵات كردنی |
|
 |
|
|
سه‌رهه‌نگ
له
ریزی یانه‌ی
پێشكه‌وتن |
|
 |
|
 |
|
سه‌رهه‌نگ له
ریزی یانه‌ی
لاوانی هه‌ولێر |
|
سه‌رهه‌نگ له
ریزی
یانه‌ی
هه‌ولێر |
|
لاپه‌ڕه‌ی
یه‌كه‌م
لاپه‌ڕه‌ی دووه‌م |
|
|