به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی گۆڵچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رهه‌نگ موحسین

 

* وه‌كو هه‌ڵبژارده‌ش سه‌ره‌تا له‌ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان یارى كردووه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى رِاهێنه‌ران كاپتن عه‌بدوڵا مه‌حمود و فه‌رحان جه‌بار و خه‌سرۆ گۆرون و ئه‌بوبه‌كر ئه‌نوه‌ر و ئازاد ، له‌ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دوو یارى دۆستانه‌یان ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق به‌ بۆنه‌ى یادى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له‌ شارى هه‌ولێر و شارى سلێمانى ، پاش ئه‌و دوو یارییه‌ رِاهێنه‌رانى لاوانى عێراق كه‌پێك هاتبوون له‌ :-
رِاهێنه‌رى سه‌ره‌كى :- هادى متنش
یاریده‌ده‌رى رِاهێنه‌ر :- حمید سلمان
رِاهێنه‌رى گۆلچى :- بدر شاكر
   ئه‌وه‌بوو سه‌رهه‌نگیان ده‌ست نیشان كرد بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق , له‌گه‌ڵ لاوانى عێراق به‌شدارى دوو خولى نێو ده‌وڵه‌تیان كرد ، یه‌كه‌مین خول له‌ شارى ئۆساكاى وڵاتى یابان به‌رِێوه‌ چوو به‌ناوى (خولى نیگاتاى نێوده‌وڵه‌تى)، له‌رِێكه‌وتى 12/7/2004 گه‌یشتنه‌ شارى ئۆساكاى بۆ به‌شدارى كردن له‌م خوله‌دا ، ئه‌وه‌بوو له‌م خوله‌دا هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق پله‌ى دووه‌میان به‌ده‌ست هێناو هه‌ڵبژارده‌ى یابانیش به‌پله‌ى یه‌كه‌م هات.
   خولى دووه‌میش پاڵاوتنى جامى جیهانى لاوان بوو كه‌ له‌ وڵاتى مالیزیا به‌رِێوه‌چوو له‌ رِێكه‌وتى 12/9/2004 .
پاشان پاش دابرِانێكى كورت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق ، دیسان گه‌رِایه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق وه‌رگیرا ، پاش ئه‌وه‌ى ئاستێكى باشى پیشاندا له‌خولى عێراقى 2005-2006 به‌تایبه‌تى له‌یارییه‌كانى به‌رامبه‌ر یانه‌ى نه‌جه‌ف له‌یاریگاى گه‌لى شارى به‌غدا و یارى به‌رامبه‌ر یانه‌ى مینا له‌ هه‌ردوو شارى هه‌ولێر و به‌سرا ، ئه‌وه‌بوو بوو به‌ جێگاى سه‌رنجى رِاهێنه‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كه‌ پێك هاتبوون له‌ ئه‌كره‌م ئه‌حمد سه‌لمان ، رِه‌حیم حه‌مید ، جه‌لال عه‌بدول رِه‌حمان ، ئینجا پاش گه‌رِانه‌وه‌یان له‌ شارى به‌سرا چووه‌ رِیزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ، ئێستاش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه‌ و خاوه‌نى شه‌ش یارى نێوده‌وڵتیه‌ .

 

سه‌رهه‌نگ له‌ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان

 

 

سه‌رهه‌نگ له‌ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق

 
 

سه‌رهه‌نگ له‌ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق

 

 

  ناوى سیانى : سرهنگ محسن نادر
  له‌دایك بووى : 1/12/1986
  شوێنى له‌دایك بوون : هه‌ولێر - عێراق
  كێش : 85 كغم
  درێژى : 187 سم
  ئه‌و یانانه‌ى یارى بۆ كردوون : تازه‌ پێگه‌یشتوانى   

  ئاسۆ، یانه‌ى پێشكه‌ووتن، یانه‌ى هه‌ولێر
  وه‌كو هه‌ڵبژارده‌ش:هه
‌ڵبژارده‌ى كوردستان,

 هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق ,

 هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵمپى عێراق , هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق

 

 

 

 

 لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م       لاپه‌ڕه‌ی دووه‌م

   

 

 

 

 

 

 



 

 

 

 

 

 

 

     Copyright  © 2007 , All rights reserved . www.sarhangmuhsin.com                        Created by: Rengar Company