|

یاریزانێكى تر‌ى كورد بۆ رِێزى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵمپى
عێراق
یاریزانێكى تر‌ى كورد به‌ناوى هندرێن
حمه سالح ناسراو به دۆدۆ ته‌مه‌نى 18 ساڵه و له‌دایك بووى وو‌ڵاتى سویده
,
ئه‌مرِۆ ئێواره په‌یوه‌ندى كرد به مه‌شقى ئۆلمپى عێراقى
شایه‌نى باسه ئه‌م یاریزانه له‌وڵاتى سوید له‌رِیزى یانه‌یه‌كى سویدى
یارى ده‌كات به‌ناوى (ESKILSTUNA CITY) ,
به‌هۆى هاتنى ئه‌م یاریزانه‌ش وه‌كو كوردێك بۆ رِیزى ئۆلمپى عێراقى ژماره‌ى
یارزانانى كورد گه‌یشته هه‌شت یاریزان له‌وانه : دارا محمد , سلام شاكر ,
هه‌ڵگورد ملا محمد , سرهنگ محسن , كارزان محمد , هندرێن حمه ساڵح
, سردار عادل , ئوسامه عه‌لى
|