|

ئاماده‌كردنى رِێكان كمال :
میاتۆفیش به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش له یانه‌ی ڕیال مه‌درید یه‌كه‌م ئامانجی
یانه‌كه‌ی بۆ هاوینی داهاتوو ده‌سنیشانكرد. كه بریتیه له گرێبه‌ستێك
له‌گه‌ڵ هێرش به‌رێكی گۆڵكه‌رو به ئه‌زمونی جیهان , ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
یاریزانان بۆ ڕیال مه‌درید به میا تۆفیشیان ڕاگه‌یاندووه : كه (
بافلشینكۆ ) هێرش به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ڕووسیاو یانه‌ی ( سپارتاڵ مۆسكۆ )
ی ڕووس یه‌كێكه له باشترین و به‌تواناترین میاتۆفیش ڕایگه‌یاند :
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو هێرشبه‌ری سه‌ره‌كی یانه‌ی ڕیال مه‌درید
( ڕائول و نسته‌ل ڕۆی ) ته‌مه‌نیان زۆره پێده‌چێت نه‌توانن ماوه‌یه‌كی
زۆر یاری بكه‌ن بۆیه یانه‌ی ڕیاڵ بڕیاریداوه هێرشبه‌ری لاو و به
توانا بهێنێته ڕیزی یانه‌كه‌وه ( بافلشینكۆ ) یش یه‌كێكه له‌و
یاریزانانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕێت شایانی باسه (
بافلشینكۆ ) توانی دوو گۆڵی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ڕووسیا له
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را تۆمار بكات و توانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی سه‌ربخات
بۆ جامی ئه‌وروپای 2008 كه له نه‌مساو سویسرا ئه‌نجام ده‌درێت .
|