|

یانه‌ی هه‌ولێر له تۆپى پىَ مێژووییه‌كی بۆ شاری هه‌ولێر
و كوردستان تۆماركرد
یانه‌ی هه‌ولێر له تۆپى پىَ مێژووییه‌كی بۆ شاری هه‌ولێر
و كوردستان تۆماركرد و بۆیه‌كه‌مین جار له‌مێژوویدا توانی ببێته پاڵه‌وانی
خولی بژارده‌ی ئێراقی فیدڕاڵ.
له‌یاریگایی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر میوانداری یاری كۆتایی
خولی بژارده‌ی ئێراقی فیدڕاڵی كرد كه هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و جه‌وییه‌ی
به‌غدا له‌و یاریه‌دا رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه، هه‌ر دووای فیكه‌ی كازم
عۆده‌ی ناوبژیوانی یاریه‌كه به خوله‌كێك یاریزانانی هه‌ولێر هێرشیان بۆ
سه‌ر گۆڵی جه‌وییه ده‌ست ڵێكرد و له‌یه‌كه‌م هێرشدا ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح گۆڵی
یه‌كه‌م و سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری یاریگاكه‌ی هێنایه
هه‌ژان كه زیاتر له 20 هه‌زار هانده‌ر ده‌بوون.
دوایی ئه‌م گۆڵه یانه‌ی جه‌ویه زۆر له هه‌وڵی ئه‌وه دابوو گۆڵی به‌رامبه‌ر
تۆمار بكات به‌تایبه‌تیش له دوا ساته‌كانی یارییه‌كه‌دا، به‌ڵام لێهاتووی
یاریزانانی هه‌ولێر به‌تایبه‌تیش هێڵی به‌رگری و ( سه‌رهه‌نگی موحسینى
گۆڵچی ) هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌یان پوچه‌ڵ ده‌كرده‌وه كه ده‌كرایه سه‌ر
یان، شایه‌نی باسه له كاتی زیاد كراوی یارییه‌كه‌دا به‌هۆی توند‌و تیژی
یاریزانانی جه‌وییه ناوبژیوانی یارییه‌كه 3 كارتی سووری به‌ڕووی
یاریزانانی جه‌ویه به‌رز كرده‌وه و له‌و كاته‌دا ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی
و سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر لێدا.
ئه‌مه و له رێ‌و ره‌سمی خه‌ڵات دابه‌شكردنه‌كه‌دا له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه
جامی پاڵه‌وانییه‌ته‌كه دابه‌شكرا به‌سه‌ر یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بووه مایه‌ی دڵخۆشی هانده‌رانی هه‌ولێر و به‌تایبه‌تی
كوردستان به‌گشتی كه به نیوه شه‌و رِژانه نێو شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر
و ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێڕا
 |