|
 هه‌ردى سه‌ڵاح
له‌گه‌ڵ هاورِێیه‌كانى یارى تۆپى پىَ ده‌كات
حه‌ز له وه‌رزش ده‌كه‌یت ؟
هه‌ردى - به‌ڵىَ بىَ گومان زۆر حه‌زى
لێده‌كه‌م .
رِۆژانه زیاتر چ وه‌رزشێك ئه‌نجام ئه‌ده‌یت ؟
هه‌ردى - هه‌موو رِۆژێك 20 یان 30 خوله‌ك
رِاكردن ئه‌نجام ده‌ده‌م زۆر جاریش له‌گه‌ڵ هاورِێیه‌كانم ده‌چین
بۆ یارى تۆپى پىَ ده‌كه‌ین .
رِاسته پێشتر یاریزان بووى ؟
هه‌ردى - به‌ڵىَ یاریزانى تۆپى پىَ بووم ,
له‌تیپى 8 ى شوبات .
به‌نیاز نیت له‌ئاینده‌دا گۆرانى بۆ تۆپى پىَ بڵێى ؟
هه‌ردى - ئه‌گه‌ر شیعرى جوان و ناسك هه‌بوو
, شاعیرێك بۆ گه‌وره‌یى دونیاى تۆپى
پێى دانا , بىَ گومان ئاماده‌م بۆ ئه‌م گۆرانیه .
هانده‌رى
چ هه‌ڵبژارده و یانه‌یه‌كى جیهانیت ؟
هه‌ردى - هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین و ریال
مه‌دریدى ئیسپانى .
ئه‌ى
له‌كوردستان هانده‌رى كێى ؟
هه‌ردى - هانده‌رى یانه‌ى هه‌ولێرم .
به‌كام یاریزانى كوردستان سه‌رسامى ؟
هه‌ردى - سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند
و سرهنگ محسن و رِافد به‌دره‌دین .
سه‌رچاوه : - هه‌فته‌نامه‌ى
وه‌رزین , ژماره پێنج
|