|

هه‌ولێر و غه‌رافه له یه‌كه‌مین یاریی پاڵه‌وانێتیی ئاسیادا
وره‌مان به‌رزه و بردنه‌وه ئامانجمانه
راپۆرت/ سامان بریفكانی- عه‌ممان
دوای ته‌واوبوونی سه‌ربازگه‌ی مه‌شق و خۆئاماده‌كردنی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ
رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌رِی له یه‌كه‌مین یاریی گرووپی
چواره‌می پاڵه‌وانێتیی یانه‌كانی ئاسیا كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 12ی
ئادار له یاریگه‌ی میر محه‌مه‌د كاتژمێر 4 ی ئێواره به‌كاتی كوردستان ئه‌نجام
ده‌درێت، به پێویستمان زانی ئاكامه‌كانی ئه‌و خۆئاماده‌كردنه و را و بۆچوونی
راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ره‌كانی و چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه ده‌رباره‌ی
یارییه‌كه وه‌ربگرین، تا له نزیكه‌وه ده‌ره‌نجامی ئاماده‌باشی و ئه‌و
راوبۆچوونانه بخه‌ینه به‌ردیدی خوێنه‌ران، بۆ زانیاری زیاتریش ئه‌و
یاریگه‌یه‌ی یارییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت كه‌وتۆته شاری زه‌رقا كه
نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر له عه‌ممانی پایته‌خت (شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی یانه‌ی
هه‌ولێر) دووره و جێگه‌ی 10 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
سه‌ره‌تا
به چاكمان زانی حاجی ئه‌كره‌م سه‌لمانی راهێنه‌ر بدوێنین.
ئه‌كره‌م سه‌لمان: دوای ئه‌نجامدانی دوو یاریی دۆستانه له ئوردن، كه دوا
قۆناغی ئاماده‌كردنی یانه‌كه بوو، ئێستا ئاماده‌ین بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی
یانه‌ی غه‌رافه. غه‌رافه پاڵه‌وانی خولی قه‌ته‌رِه و ئه‌مساڵیش له
پێشه‌نگه. چه‌ندین یاریزانی به‌توانای له‌خۆ گرتووه. له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا له‌و
برِوایه‌م یاریزانه‌كانمان ئاستێكی به‌رز نیشان ده‌ده‌ن و ده‌بنه مایه‌ی
ره‌زامه‌ندیی سه‌رجه‌م هه‌وادارانی یانه‌كه. ئه‌م یارییه‌مان زۆر گرنگه،
چونكه یه‌كه‌مین یارییه و ئێمه به‌و حسابه یاری ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر خاكی
خۆمانین، بۆیه له‌ده‌ستدانی هه‌ر خاڵێك كارێكی باش نابێت. بردنه‌وه‌ش
پاڵپشتێكی گه‌وره‌یه بۆ یاریی داهاتوومان له به‌رامبه‌ر یانه‌ی قادسیه‌ی
كوه‌یتی له 19 ی ئه‌م مانگه له كوه‌یت. زۆرمان حه‌ز ده‌كرد یاریی یه‌كه‌ممان
له شاری هه‌ولێر و به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ر بووایه، به‌ڵام بریاری یه‌كێتی
ئاسیا رێگه‌ی نه‌دا.
عومه‌ر
مه‌جید یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر: چه‌ندین ساڵه خه‌ونمان به‌و رۆژه ده‌بینی كه
بتوانین له پاڵه‌وانێتییه‌كی ئاوها گرنگدا به‌شداری بكه‌ین، ئه‌ویش دوای
ئه‌وه هات كه پار سالڕ بووینه پاڵه‌وانی عێراق. به‌شداریكردنمان له
پاڵه‌وانێتیی شای تایلاند و ئه‌نجامدانی دوو یاریی به‌هێزیش له ئوردن وایانكرد
زالڕ بین به‌سه‌ر هه‌موو كه‌موكورِییه‌كان، هه‌رچه‌نده یانه‌ی غه‌رافه
یه‌كێكه له یانه به‌هێزه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا، به‌ڵام دڵنیام كه له
یارییه‌كه‌دا براوه ده‌بین.
كاوه
ئیبراهیم فێركه‌ری گۆڵچییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر: له لایه‌نی ده‌روونی و
جه‌سته‌یی و هونه‌رییه‌وه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له‌وپه‌رِی ئاماده‌باشیدان،
چه‌ند رۆژێكه له رووی ته‌كتیكیشه‌وه ئاماده ده‌كرێن بۆ شێوازی یاریكردن له
به‌رامبه‌ر غه‌رافه. هه‌موو یاریزانه‌كانیش له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی مێژوویدان، 3
گۆڵچییه‌كه‌ش به‌و په‌رِی دڵسۆزییه‌وه ئاماده‌ن بۆ به‌رگریكردن له گۆڵی
یانه‌كه.
دكتۆر
عه‌بدولخالق محه‌مه‌د پزیشكی یانه: سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان له
ئاماده‌باشیدان وهیچ پێكانه‌كمان نییه. هه‌فته‌ی رابردوو ویسام زه‌كی و
پێشتریش سه‌رهه‌نگ موحسین پێكانیان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وانیش له‌وپه‌رِی
ئاماده‌باشیدان.
رافد
به‌دره‌دینی كاپتن: به‌شێوه‌یه‌ك خۆمان ئاماده كردووه كه دڵنیاین له‌وه‌ی
به ئه‌نجامێكی باش له غه‌رافه ده‌به‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بردنه‌وه‌یه
ببێته هانده‌رێكی باش بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی قادسیه و باختاكور.
ئه‌حمه‌د
سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی هێڵی هێرشبردن و گۆڵكاری وه‌رزی پێشووی خولی عێراق:
سه‌ربازگه‌ی مه‌شقه‌كه‌مان له ئوردن زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو و باری ده‌روونی
یاریزانانی باشتر كرد، گرنگی له‌وه‌دایه بتوانین له یه‌كه‌مین یاریمان
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌خۆشكه‌ر بێت له به‌رده‌ممان بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانین تاكه بلیتی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو به‌ده‌ست بهێنین.
سه‌رهه‌نگ
موحسینی گۆڵچی : یانه‌كه‌مان له ئاماده‌باشییه و به‌و هیوایه‌ی
ئه‌نجامێكی باش له یه‌كه‌مین یاریماندا به‌ده‌ست بهێنین، زۆربه‌ی
یاریزانه‌كانمان نێوده‌وڵه‌تین و پسپۆرِییه‌كی ته‌واویان له‌و جۆره یارییه
گرنگانه‌دا هه‌یه.
دیدار
حامدی گۆڵچی یانه‌كه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق: ماوه‌یه‌كی زۆره له قۆناغی
خۆئاماده‌كردنداین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی جوان ده‌ربكه‌وین و بگه‌ینه قۆناغی
دووه‌م و له‌و بۆچوونه‌شم دڵنیام.
موسلیم موباره‌كی هێرشبه‌ر: گومان له‌وه‌دا نییه به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه
ده‌چینه نێو یاریگه و ته‌نها بۆ بردنه‌وه‌ش یاری ده‌كه‌ین هه‌رچه‌نده یانه‌ی
غه‌رافه یانه‌یه‌كی ئاسان نییه.
كه‌یفی
عه‌بدولرِه‌حمانی یاریزانی هێڵی ناوه‌رِاست: سه‌ربازگه‌ی مه‌شقه‌كه‌مان له
ئوردن زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو و كارمان له‌سه‌ر لابردنی سلبیاته‌كان كرد و دوو
یاریی به‌هێزیشمان ئه‌نجام دا و له هه‌ردووكیانیش ئاستێكی به‌رزمان پێشكه‌ش
كرد. یارییه چاوه‌رِوانكراوه‌كه‌شمان له به‌رامبه‌ر غه‌رافه به‌هێز ده‌بێت و
دڵنیاشم له‌وه‌ی كه ده‌به‌ینه‌وه و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌شمان خۆش ده‌كه‌ین.
ئه‌حمه‌د
كوبی یاریزانی هێڵی ناوه‌رِاستی یانه‌كه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق: ده‌سته‌ی
راهێنه‌ران و ده‌سته‌ی كارگێرِیی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ
كردین تاكو ئه‌مرِۆ له‌وپه‌رِی ئاماده‌باشیدا بین بۆ وه‌ده‌ستهێنانی یه‌كه‌مین
سه‌ركه‌وتن له پاڵه‌وانێتیی ئاسیا، هه‌مووشمان به‌ڵێنمان داوه له‌و یارییه‌دا
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین.
شێرزاد
محه‌مه‌دی یاریزانی هێڵی ناوه‌رِاست: یه‌كه‌مین یاری بۆ ئێمه زۆر گرنگه،
چونكه خاكی ئوردن له‌و پاڵه‌وانێتییه خاكی یانه‌ی هه‌ولێره، بۆیه نابێت
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خاڵ له‌ده‌ست بده‌ین، هه‌موو كارێكمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و یارییه ببه‌ینه‌وه، ئه‌ویش ده‌بێته پاڵپشتێكی باش بۆ یارییه‌كانی
داهاتوو.
شوان
مامۆی هێرشبه‌ر: دوو یارییه دۆستانه‌كه‌ی ئوردن كه له به‌رامبه‌ر فه‌یسه‌ڵی
و شه‌باب ئوردن بوون كه ئه‌وانیش لوتكه‌ی تۆپی پێی ئوردنن، پاڵپشتێكی باش بوون
بۆ بنبرِكردنی سلبیاته‌كانمان، هه‌موومان به‌و رۆحه یاری ده‌كه‌ین كه 3
خاڵه‌كه به‌ده‌ست بهێنین.
ویسام
زه‌كی یاریزانی ناوه‌رِاست: هه‌روه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن ئێمه له‌وپه‌رِی
ئاماده‌باشیداین بۆ به‌ده‌ستهێنانی 3 خاڵ له به‌رامبه‌ر غه‌رافه بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانین دڵ جه‌ماوه‌ر له یه‌كه‌مین به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كی ئاوها
گرنگدا.
دارا
محه‌مه‌دی یاریزانی به‌رگری: هه‌موو كێشه‌كانی به‌رده‌ممان له دو یارییه‌كه‌ی
ئوردن بنبرِ كرد و هیچ یاریزانێكیش پێكانی نییه، هه‌مووشمان به وره‌یه‌كی
به‌رزه‌وه خۆمان بۆ ئه‌و یارییه ئاماده كردووه و به‌و هیوایه‌ی كه 3 خاڵی
یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنین.
یاسر
ره‌عد: ئاستی هونه‌ری یانه‌كه وا ده‌رده‌خات كه له یه‌كه‌مین یاریمان
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، یانه‌ی غه‌رافه یانه‌یه‌كی به‌هێزه، به‌ڵام
به‌شێوه‌یه‌ك خۆمان بۆی ئاماده كردووه، كه 3 خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ست
بهێنین.
ئوسامه عه‌لی: به‌شداریكردنمان له‌و سه‌ربازگه مه‌شقییه زۆر سوودی بۆمان
هه‌بوو له رووی خۆئاماده‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی دروست. بۆ یارییه‌كه‌ی غه‌رافه‌ی
قه‌ته‌رِی هه‌موو یاریزانه‌كان له‌مێشكیان داناوه كه براوه بین.
سامال
سه‌عید: ئێمه له‌وپه‌رِی ئاماده‌باشیداین. ئه‌و سه‌ربازگه‌یه زۆر سوودی له
زۆر رووه‌وه پێشكه‌ش به ئێمه كرد، هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌هاتۆته پێشمان، بۆیه
ده‌توانیم بڵێم دڵنیام له بردنه‌وه‌مان.
|