|

تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و ئۆزبه‌كستان
به‌ڕێده‌كه‌وێت
ناردنى : رِێكان كه‌مال
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامادانی یاری داهاتویان له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا
وه‌فدی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و ئۆزبه‌كستان به‌ڕێده‌كه‌وێت.
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێر له تۆپی پێ، ئاشكرا یكرد ، رۆژی
شه‌ممه یانه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاری سێیه‌می له خولی یانه
پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له تۆپی پێ، به‌ره‌و وڵاتی ئۆزبه‌كستان به‌ڕێده‌كه‌وێت.
كاوه ئیبراهیم كه هاوكات راهێنه‌ری گۆڵچییه‌كانی یانه‌كه‌شه، له لێدوانێكدا
به ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی عێراق) وتی "یاری سێیه‌می یانه‌ی هه‌ولێر له خولی
پاڵه‌وانانی ئاسیا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 9ی نیسان،
به‌رامبه‌ر یانه‌ی باختاكۆری ئۆزبه‌كستانیه."
وتیشی "له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و ئوردن به فڕۆكه به‌ڕێده‌كه‌وین، له‌وێشه‌وه
به‌ره‌و توركیا ده‌چین، دوای هه‌شت كاتژمێریش مانه‌وه( ترانزێت) به‌ره‌و
تاشقه‌ندی پایته‌ختی ئۆزبه‌كستان به‌ڕێده‌كه‌وین."
ئیبراهیم روونیشكرده‌وه كه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی هه‌ولێر له
ته‌ندروستییه‌كی باشدان‌و هیچ پێكانێكیان نییه، هاوكات هیچیان كارتی سووریا‌ن
نییه‌و به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه خۆیان بۆ یارییه‌كه ئاماده كردووه.
وتیشی "سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵچی تیپه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك به‌هۆی
پێكانه‌وه یاری نه‌ده‌كرد، ئێستا چاك بووه‌ته‌وه و له ته‌ندروستییه‌كی باش
دایه و دوور نییه له یاری ئه‌مجاره‌دا به‌شداری بكات."
كاوه ئیبراهیم له باره‌ی یاریزانی هێرشبه‌ر لوئه‌ی سه‌ڵاحیش، كه به‌هۆی
كێشه‌یه‌كی یاساییه‌وه سه‌باره‌ت به مافی یاری كردن له خولی ئاسیادا له دوو
یارییه‌كه‌ی رابردوو به‌شداری نه‌كردووه، وتی "كێشه‌ی یاریزان لوئه‌ی سه‌ڵاح
به ته‌واویی چاره‌سه‌ر كراوه‌و بۆ یاری ئه‌مجاره ئاماده‌یه یاری بكات و
هیچ كێشه‌یه‌كی نییه."
یانه‌ی هه‌ولێر كه ئه‌م وه‌رزه بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی خۆیدا به
نوێنه‌رایه‌تی عێراق، به‌شداریی له خولی پاڵه‌وانانی ئاسیا كردووه، له گروپی
چواره‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دایه شانبه‌شانی یانه‌كانی غه‌ڕافه‌ی قه‌ته‌ڕیی
و باختاكۆری ئۆزبه‌كستانی‌و قادسیه‌ی كوێتی.
هه‌ولێر له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیاوه، رێگه‌ی
پێنه‌دراوه له یاریگه‌ی خۆی له شاری هه‌ولێردا یاری بكات، به‌ڵكو
یارییه‌كانی یاریگه‌ی خۆی له شاری عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن ئه‌نجام ده‌دات،
تا ئێستاش له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا دوو یاری له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا ئه‌نجام
داوه، به‌رامبه‌ر غه‌ڕافه له عه‌ممان به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون، به هه‌مان
ئه‌نجامیش له‌گه‌ڵ قادسیه‌ی كوێتی له یاریگه‌ی قادسیه‌دا به‌رامبه‌ر بوون.
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر كه پارساڵ نازناوی خولی یانه نایابه‌كانی
عێراقی به‌ده‌ست هێنا، له ساڵی 1968 دامه‌زراوه‌و یه‌كێكه له‌دیارترین
یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه..
|