|
.jpg)
ئاماده‌كردنى رِێكان كمال :
یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی له‌به‌یانامه‌یه‌كدا رۆژی سێ شه‌ممه بڵاویان
كرده‌وه كه ئۆلیڤه‌ركانی گۆڵچی به‌ناوبانگی یانه‌كه‌یان له‌رۆژی 27ـ 5 ـ
2008 له هیندستان به‌شێویه‌یه‌كی فه‌رمی واز له‌یاری كردن ده‌هێنێت.
ئاژانسه‌كان : بایرن میونخ كه ئێستا له‌سه‌رووى ریزبه‌ندی خولی
ئه‌ڵمانیدایه‌و یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی كه له‌پێشه بۆ بردنی خولی
ئه‌ڵمانی و جامی یه‌كێتی ئه‌وروپا , له‌شاری كلكتای هیندستان یاریه‌كی
دۆستانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆهان باگۆ ئه‌نجام ده‌ات ، ئه‌م یاریه‌ش یه‌كێك
ده‌بێت له‌و سێ یارییه‌ی كه یانه‌ی بایرن میونخ له‌میانه‌ی گه‌شتی
ئاسیایی خۆیدا پاش ته‌واو بوونی خولی ئه‌ڵمانی سازی ده‌كات.
كارل هاینز رۆمه‌نیگه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی بایرن میونخ ده‌ڵێت " ئه‌م یاریه
دواهه‌مین یاری ده‌بێت كه ئۆلیڤه‌ركان به‌به‌رگی گۆڵچیاییه‌تیه‌وه گۆڵی
یانه‌كه‌مان ده‌پارێزێت ".
ئۆلیڤه‌ركانی ته‌مه‌ن 37 ساڵ به‌درێژایی ژیانی یاری كردنی 86 یاری بۆ
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كردووه له‌ساڵانی 1995 تاوه‌كو 2006.
له‌ساڵی 1994 ریشه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی بایرن میونخه‌وه
كردووه ، كه‌پێشتر له‌یانه‌ی كارلس روه یاری كردووه،
شایه‌نى باسه كان له‌یانه‌ی میونخدا توانیویه‌تی 7 جار خولی ئه‌ڵمانی و
جارێك جامی ئه‌ڵمانیا و جارێك خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان و خولی یه‌كێتی
ئه‌وروپای بردوه‌ته‌وه.
|