|
كارزان محه‌مه‌دیش هاته ریزى هه‌ولێر دواى پێشكه‌ش كردنى ئه‌و ئاسته به‌رزه
له هه‌ردوو خولى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان و خولى پله یه‌كى عێراق
و بانگهێشت كردنى بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپی عێراق, رۆژى یه‌ك شه‌ممه
له‌باره‌گاى خۆى یانه‌ى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى به‌هێزتركردنى ریزى پێكهاته‌ى
یانه‌كه‌ى بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ردوو خولى بژارده‌ى عێراق و یانه‌كانى
ئاسیا بۆندێكى له‌گه‌ڵ یاریزان و هێرشبه‌رى یانه‌ى ئارارات و هه‌ڵبژارده‌ى
ئۆلۆمپى عێراق "كارزان محه‌مه‌د" مۆركرد. جێى ئاماژه‌پێكردنه یانه‌ى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى باشتر خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ردوو خولى بژارده‌ى عێراق و ئاسیا ماوه‌یه‌كه مه‌شق و راهێنانى چرِو پرِ ئه‌نجام ده‌دات و برِیاریشه له‌مانگى داهاتوودا كه‌مپێك له‌قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر ئه‌نجام بدات. ئاراس رواندزى
|