|

بایه‌ر میونخ دواى كان
كارل هانز ڕۆمینیگه جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی
بایه‌ر میونخی باڤاری ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: "ئیداره‌ی یانه‌ی بایه‌ر میونخ
و ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه بۆ وه‌رزی داهاتوو یۆرگن كلینزمان بڕیاریان داوه
پاش واز هێنانی دێوه‌زمه‌ی نێو گۆڵی بایه‌ر ئۆلیڤه‌ر كان له وه‌رزی
داهاتووه‌وه پشت به گۆڵچی لاو و فێرخوازی به ئه‌مه‌كی كان مایكڵ ڕینسینگ
ببه‌ستن له نێو گۆڵی یانه‌كه‌دا به‌و پێیه‌ی هه‌موان هاوڕا و ته‌بان له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه ناوبراو باشترین جێگره‌وه ده‌بێت بۆ گۆڵچییه‌ك كه مێژووی
یانه‌ی بایه‌ر میونخ و ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا و جیهان جارێكتر ناتوانێت به
خۆیانه‌وه ببیننه‌وه".
ڕۆمینیگه سه‌باره‌ت به كڕینی گۆڵچی یانه‌ی هانۆڤه‌ر ڕۆبه‌رت ئینكه‌ش وتی:
"ناوبراو یه‌كێكه له گۆڵچییه به تواناكانی ئه‌ڵمانیا و خولی بۆندس لیگا،
به‌ڵام كلینزمانی ڕاهێنه‌ری وه‌رزی داهاتووی یانه‌كه پێی باشه هه‌لێكی
زێڕین بداته ڕینسینگی گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای خوار 21 ساڵ تاكو
جێگه‌ی ئۆلی كان بگرێته‌وه‌و بتوانێت له دواڕۆژدا هاوشێوه‌ی ناوبراو بێته
گۆڵچی ژماره یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی مانشافت و ئه‌وروپا و
جیهانیش.
جێی ئاماژه‌یه كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ ئۆلیڤه‌ر كانی ته‌مه‌ن 38 ساڵ بۆ
دواجار درێسی و دوو ده‌ست كێشه‌كه‌ی ده‌ستی داده‌كه‌نێت و له نێو
مۆزه‌خانه‌ی یانه‌ی بایه‌ر میونخدا هه‌ڵیان ده‌واسێت هاوشێوه‌ی مامۆستاكه‌ی
كه ئه‌ویش سیپ مایه‌ری ناوداره و پاراستنی ده‌روازه‌ی گۆڵی یانه‌ی
بایه‌ر موینخ ده‌سپێرێت به مایكڵ ڕینسینگی لاو به‌مه‌ش په‌رده به‌سه‌ر
مێژووی گۆڵچییه‌كدا داده‌درێته‌وه كه هه‌موو دونیای وه‌بیر هێنایه‌وه
به‌وه‌ی كه گۆَڵچییه‌كانیش ده‌توانن بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ مه‌زنترین ناو بن
له نێو یاریگاكاندا
|