|
 پاڵه‌وانى
سوپه‌رِكاپى توركیا
له‌دواى نیشاندانى ئاستێكى به‌رز له‌هه‌ردوو
خولى توركیا و جامى توركیا له‌وه‌رزى رِابردوو , هه‌ردوو یانه‌ى فه‌نه‌رباخچه
پاڵه‌وانى خولى توركیا و بێشكتاش پاڵه‌وانى جامى توركیا بۆ به‌ده‌ست هێنانى
نازناوى سوپه‌رِكاپى توركیا له‌یاریگاى ( كۆڵن ) ى ئه‌ڵمانى به‌یه‌ك گه‌یشتن
له‌دواى ئه‌وه‌ى كه هه‌ردوو یانه یارییه‌كى به‌تام و چێژییان ئه‌نجام دا
تا دوا ساته‌كانى یارییه‌كه ئه‌نجامه‌كه گۆڵێك بوو بۆ هه‌ردوولا پاشان پاش
ته‌واو بوونى یارییه‌كه به‌دوو خوله‌ك یانه‌ى فه‌نه‌رباخچه توانى گۆڵى
سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و ببێته پاڵه‌وانى سوپه‌رِكاپى توركیا بۆ وه‌رزى ئه‌م
ساڵ
جێگاى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌م خوله ئه‌وه دوو ساڵه ئه‌نجام ئه‌درێت
, كه ساڵى پار یانه‌ى بێشكتاش جامه‌كه‌ى به‌رز كرده‌وه دواى ئه‌وه‌ى به‌گۆڵێكى
بىَ به‌رامبه‌ر له‌یانه‌ى گه‌ڵاته‌سه‌رِاى برده‌وه
ئاماده‌كردنى : سه‌ردار
عادل گۆلچى یانه‌ى ئارِارِات
|