|

سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌خرێته ژێر چاودێرییه‌وه
رِاهێنه‌رانى یانه‌ى هه‌ولێر پاش گه‌رِانه‌وه‌یان له وو‌ڵاتى كوه‌یت بۆ
عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن برِیارییاندا به‌چاودێرى كردنى سه‌رهه‌نگ و دانانى
به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ گه‌رِانه‌وه‌ى سه‌رهه‌نگ بۆ نێو یاریگاكان , كه‌سى
هه‌ڵبژێردراویش بۆ ئه‌م چاودێرى كردنه كاوه ئیبراهیمى رِاهێنه‌رى
گۆڵچییه‌كانى یانه‌ى هه‌ولێره له‌م باره‌یه‌وه كاوه ئیبراهیم ووتى له 24 ى
ئه‌م مانگه ده‌ست به‌كاره‌كانم ده‌كه‌م و مه‌شقى تایبه‌تم بۆ گه‌رِانه‌وه‌ى
سه‌رهه‌نگ پاش بێكانه‌كه‌ى دارِشتووه هه‌روه‌ها سىَ یاریشمان بۆ سه‌رهه‌نگ
ئاماده كردووه كه تیایدا یارى بكات له‌وانه یارى نێوان هه‌ولێر و زاخۆ
له‌خولى كوردستان كه له‌شارى زاخۆ به‌رِێوه‌ئه‌چێت هه‌روه‌ها یارى نێوان
هه‌ولێرو هندرێن له‌شارى هه‌ولێر و یارییه‌كى تریش كه تیپى یه‌كه‌مى
یانه‌كه‌مان ئه‌نجامى ئه‌دات پێش گه‌شت كردنمان بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌كه‌ى
باختاكور به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا برِیار نه‌دراوه له‌گه‌ل كامه یانه بكرێت ,
جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌مه جارى دووه‌مه سه‌رهه‌نگى گۆلچى توشى هه‌مان
پێكان ده‌بێت .
|