|
خەلدون ئیبراهیم
لەگەڵ یانەی هەولێر بەشداری لە خولی بژاردە دەكات

داستان شێروانى :
دوای دووركەوتنەوەی لە یاریگاكان بۆ زیاتر لە شەش مانگ بەهۆی پێكانەوە
جارێكی دی (خەلدون ئبیراهیم ) یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی هەولێر گەڕایەوە مەشق
كردن.سەبارەت بەم هەواڵە راهێنەری یانەی هەولێر ( سالح رازی ) لە لێدوانێكی
تایبەت بە كوردستان راپۆرتی ڕایگەیاند كەوا یاریزانی بە توانای یانەی هەولێر و
هەڵبژاردەی عێراق (خەلدون ئیبراهیم) لە چارەسەر كردن گەڕاوەتەوە وچەند رۆژێكی
دیكە پەیوەندی بەمەشقەكانی یانەی هەولێر دەكاتەوە. رازی گوتی “ پەنا بەخوا بۆ
خولی بژاردە خەلدون بەتەواوی ئامادە دەبێت . چونكە گەڕانەوەی خەلدون بۆ یانەی
هەولێر لەو كاتەدا زۆر پێویستە. لەبەر ئەوەی یاریزانێكی خاوەن ئەزموونەو سوودی
زۆری بۆ یانەی هەولێر لە خولی بژاردەی عێراق دەبێت ”.جێی ئاماژەپێكردنە پارساڵ
( خەلدون ئیبراهیم ) تووشی پێكانێكی سەخت هات لە یەكێك لە یەكە مەشقیەكانی
هەڵبژاردەی عێراق و سەرئەنجام نەیتوانی لەگەڵ یانەی هەولێر بەشداری لەخولی
پاڵەوانانی ئاسیا بكات وهەروەها لەهەموو یاریەكانی هەڵبژاردەی عێراقیش لە
پاڵاوتنی مۆندیال دوور كەوت .
ناردنى بابهت لهلایهن رِێكان كهمال
گهرِانهوه >>>
|