|
خولى
ئیتاڵى فێرى بردنه‌وه‌ى كردم
هیوا مه‌لا قادر :
زه‌ینه‌دین زیدانى یاریكه‌رى پێشوى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا ئاشكاریكردووه
كه خولى ئیتاڵى له‌خوله‌كانى تر‌ى ئه‌وروپا به‌سود تره .
جه‌زیره‌ى رِیازى : له‌لێدوانێكدا یاریكه‌ى پێشوى هه‌ڵبژارده‌ى
فه‌رِه‌نسا و یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى رِایگه‌یاندووه كه خولى
ئیتاڵى كه به ( كالچیۆ ) ناسراوه فێرى سه‌ركه‌وتنى كردووه .
له‌لێدوانێكى تردا له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى لوفیگارۆى فه‌رِه‌نسى زیدان ده‌ڵێت
(( ئه‌و پێنج ساڵه‌ى كه له‌یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى به‌رِێم كرد , فێرى
ئه‌وه‌ى كردم كه سه‌ركه‌وتن پێویسترین شتبێت له‌لام , یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى
وه‌ك یۆڤانتۆسیش پێویستى به‌ئه‌نجامى گه‌وره هه‌بووه )) .
له‌درِێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا زه‌ینه‌دین زێدان رِوونیكردۆته‌وه و ده‌ڵێت
(( هه‌ردۆرِاندنێك له‌خولى ئیتاڵیدا ناخۆشیه‌كى له‌لاى ئه‌ندامانى ئه‌و
یانه‌یه دروست ده‌كرد , ئه‌مه‌ش واى ئه‌كرد كه بۆ یارییه‌كى تر هه‌موو
هێز و تواناى خۆمان بخه‌ینه گه‌رِ بۆ بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر بگه‌رِێینه‌وه
بۆ ناو كێبه‌ركێكان )) .
له‌كۆتایدا زه‌ینه‌دین زێدان ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر دۆرِاندنى
هه‌ڵبژارده‌كه‌ى له‌جامى نه‌ته‌وه‌كانى 2008 بدات ,
ئه‌و نه‌بێت كه ده‌ڵێت (( هه‌ڵبژارده‌كه‌م بێ ئه‌مه‌ل بوون )) . ئه‌وه‌شى
ئاشكراكرد كه بۆ یه‌كه‌م جار پاش وازهێنانى له‌یارى كردن جارێكى تر سه‌یرى
هه‌موو یارییه‌كانى پاڵه‌وانیه‌تى ناوبراوى كردووه
|