( ئه‌مرِۆ هاتم
له‌وێ نه‌بووى )
به‌ڵێنم به‌خۆم دابوو بێمه‌وه بۆیه ئه‌مرِۆ
كه‌هاتم له‌وێ نه‌بووى
بۆ دڵى خاڵى له‌تۆ و تاریكم مانگى چوارده‌ى شه‌وێ نه‌بووى
ئه‌مرِۆ یادى هه‌مان جارى
یه‌كه‌مم كرده‌وه له‌نێو
كۆلێژه‌كه‌تان
زۆر چاوم گێرِا له‌گۆرِه‌پان
كه‌چى نه‌وه‌ستابوون له‌شوێنه‌كه‌تان
سه‌رنجمدا هــه‌موو كوچه‌و بن دارێك , هه‌موو
به‌ژن و
لارێك
چه‌نده‌ى كردیشم نه‌متوانى له‌شوێنت بپرسم به‌هیچ
بارێك
ناچار رِێگه‌ى ماڵم
گرته‌به‌ر و گه‌رِامه‌وه زۆر به‌نامورادى
وه‌ك كه‌سێك ده‌هاتمه پێش چاو له‌ژیانى
نه‌یدیبێ
شادى
له‌رِێگه‌ى ماڵ ئه‌و رِۆژه‌م ئه‌هاته پێش چاو
كه‌منت دواند
له‌ناكاو
ئه‌و رِۆژه‌ى منت شێت و شه‌یدا كرد به‌جوانى و
به‌نیگاى چاو
خه‌یاڵاوى ئه‌رۆیشتم بێجگه له‌تۆ
هیچ بوونى نه‌بوو
له‌هۆشم
له‌به‌ر نه‌بینینى تۆ له‌هه‌موو
شتێك بێزاربووم , هه‌تا
له‌خۆشم
نــازانم بۆچى لـه‌وێ نه‌بووى مـن كه له‌به‌ر
خاترى تۆ هاتم بۆ ئه‌وێ
ئه‌م هه‌موو هاتن و چونه‌ت بۆ ناكه‌م ئه‌گه‌ر تۆم
له‌خۆم خۆش نه‌وێ
هۆنراوه‌ى سه‌رهه‌نگ
موحسین
16\1\2008
ژ. سه‌ردان