ئه‌وه‌یه كارى من
له‌مه‌كۆ ...
ئه‌و رِۆژانه‌ى له‌نێو مه‌كۆ بابه‌تێكى تۆ ئه‌بینم
من یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم , بێم و پێت بڵێم ده‌ستت
خۆش بىَ
تا ئێستاش نه‌مدیوه له‌كۆى هه‌موو ئه‌ندامه‌كان
ته‌نانه‌ت یه‌ك ئه‌ندام وه‌ك من بۆبینینى بابه‌تت
په‌رۆش بىَ
هه‌ر منم ئالوده‌ى بابه‌ت و ووشه‌كانى تۆم
هه‌رمنم گه‌رِیده‌ى مه‌كۆم بۆ بینینه‌وه‌ى
هه‌ستت
ئه‌مه خۆ به‌گه‌وره زانین و خۆ ویستى نیه
ئه‌گه‌ر بڵێم : كه‌س وه‌كو من تێناگا له‌مه‌به‌ستت
ته‌حه‌داى دونیا ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر وێنه‌م هه‌بىَ
ته‌حه‌دابىَ له‌بوونى په‌رۆشێكى تر بۆ
بابه‌ته‌كانت
من هه‌موو شه‌وێك ئه‌وكاتانه له‌په‌ل و پۆ
ئه‌كه‌وم
كه ووشه‌ى ده‌رچوون دائه‌گرى بهپهنجهكانت
زۆربه‌ى كاته‌كانَ نه‌م هێشتووه ته‌نیابى
كه‌چى تۆ گوىَ به‌من ناده‌یت و ئه‌رِۆى
له‌مه‌كۆ
رِه‌نگه نه‌زانى په‌نجه‌كانم كیبۆرد ناگرن
ئه‌و كاتانه‌ى لێره ته‌نیامه‌و هه‌ناسه‌مه
به‌بىَ تۆ
من ئه‌زانم تۆ هه‌ست ئه‌كه‌ى كه‌چه‌نده بۆتۆ
ئه‌ژیم
كه‌چى خۆت به‌دوور ئه‌گرى
له‌من
بۆیه مه‌كۆت بۆ به‌جێده‌هێڵم و ده‌رِۆم
چونكه به‌شه‌كان به‌بىَ ئاماده‌بوونى تۆ گشتى
خه‌من
هۆنراوه‌ى سه‌رهه‌نگ
موحسین