|
( بۆ نابیته هاوبه‌شى ژینم )
ئه‌گه‌ر ئه‌توانى گوێم لىَ بگرى
رِێگه‌م بده با نهێنى دڵى خۆمت بۆ بدركێنم
رِێگه‌م بده دڵى خۆمت بۆ بكه‌مه‌وه‌و
چى تیایه بۆتۆى ئازیزى ده‌ربهێنم
تۆ هه‌ستى پێناكه‌ى
منى عاشق به‌تۆ له‌مێژه تۆ له‌گه‌ڵ خۆم ئه‌ژیێنم
له باوه‌شم هه‌ناسه ئه‌ده‌ى و
ده‌ست به قژه جوان و خاوه‌كه‌ت دادێنم
به‌ڵام كاتىَ له‌خه‌و رِاده‌بم ئه‌بینم خه‌وه
بۆیه ئه‌چم له ئاوێنه‌ى ژووره‌كه‌م رِائه‌مێنم
ئاوێنه‌كه‌م زۆر خۆشده‌وىَ
چونكه هه‌موو جارىَ له چاومدا تۆى ئازیزى تیا ئه‌بینم
رِه‌نگه بڵێى بۆچى چاوت !
ئه‌ڵێم چونكه من تۆم له‌چاوم هه‌ڵگرتووه و ئه‌تژیێنم
شه‌وان ئه‌و وێنه‌یه‌ى كه له كۆلێژ گرتووته له‌گه‌ڵ هاورِێیه‌كانت
زۆر لێى رِاده‌مێنم
زۆر جاریش له ژووره‌كه‌مدا
به‌رامبه‌ر وێنه‌ى هاورِێیان و خۆت تۆ ئه‌بینم
به‌خۆم ئه‌ڵێم به‌ڵكو تۆبیت هاتبیته ژووره‌كه‌م و
رِازى ببووبى به ژینم
كه هه‌ڵده‌ستم بتگرمه باوه‌شم
به‌ڵام بێجگه له‌وێنه‌كه هیچى تر نابینم
كه شه‌وانیش ئه‌مه‌وىَ بخه‌وم
خه‌یاڵت ماندووم ئه‌كات و ناهێڵىَ هێز و تینم
بۆیه تا دره‌نگانى شه‌و
ئه‌مێنمه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌یاڵى په‌رت و چین چینم
ئه‌و كاتانه‌ى خۆر ئاوا ئه‌بىَ
له‌و كاته‌وه تا به‌یانى له نێو داستانى مه‌م و زینم
بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌چىَ
ئه‌سته‌مه شه‌وێك له خه‌ومدا تۆ نه‌بینم
بۆیه ده‌ڵێم كه من وا بۆت شێت و شه‌یدابم
بۆ نابیته هاوبه‌شى ژینم
شیعرى : سرهنگ محسن
21-3-2007
|