|
(
بۆ ووشه‌ى (به‌ڵىَ) نادركێنى )
من چى له‌دڵى گۆشت و خوێن بكه‌م
كه عاشق بووه به‌دوو چاوى جوانت
بۆچى له‌ئاستى من بێ وه‌لاَمى
بۆ ووشه‌ى (به‌ڵێ) نادركێنى به‌زمانت ؟
له‌و رِۆژه‌ى كه هاتم دڵم له‌لات نه‌گه‌رِایه‌وه
به‌هارم فه‌وتاو رِۆیى تا ئێستا به‌بێ به‌هارم
له‌به‌ر نه‌بوونى تیشكى چاوه‌كانت
رِووناكیه‌ك نابینى هه‌رچه‌ند برِوانیته رِوخسارم
گیانه‌كه‌م من پێم ووتى هه‌رگیز ناتوانم
به‌بێ تۆ ده‌ست له‌ملانى خۆشى بم
وه‌ره‌و رِزگارم بكه له‌ده‌ست خه‌م
بۆچى چاو به‌گریان و هاوده‌مى خه‌م نۆشى بم ؟
من له‌وه‌ته‌ى من تۆم خۆش ویستوه
ئه‌م بێ وه‌ڵامیه‌ى تۆ ئازارێكى زۆرم ئه‌دات
ئه‌ى شۆخ و شه‌نگ رِێگه‌م بده بێمه لات
مه‌هێڵه خه‌م گشت ته‌مه‌نى من هه‌روا ببات ؟
من دڵم تۆى گرتووه له‌به‌هارى ئه‌م جیهانه
تۆ ته‌نیا كه‌سى كه حاڵم بۆت په‌رێشانه
بۆ نابیته فریشته‌ى شادى بۆ دڵى من ؟
ئه‌و دڵه‌ى له‌بێ تۆیى غه‌ریب و سه‌رگه‌ردانه
بۆ بێ به‌زه‌یى ده‌نوێنى له ئاستى من ؟
خۆ من مر‌ۆڤم وه‌كو تۆ هه‌ناسه ئه‌ده‌م
وه‌كو تۆ توشى خه‌مێكى وابم ئه‌مرم
وه‌كو تۆش خاوه‌نى سه‌رو قاچ و گه‌ده‌م !!
من له‌به‌ر تۆ ده‌زانى چیم قبوڵ كردووه
برِوابكه , ئاهى ده‌یان كچى ئه‌م شاره
من به‌تۆم ووت بێمه داوات ؟ كه‌چى تۆ
بێده‌نگیت نواند له‌ئاستى ئه‌م پرسیاره
منى شێت , چى له‌جیاوازى ته‌مه‌ن بكه‌م
كه دڵم تۆى ویستوه له‌یه‌كه‌م بینینى
بۆچى له‌به‌ر من ئه‌م كاره ناكه‌یت
بۆ نارِازى ؟ بۆ ئه‌مهێڵیته‌وه به‌غه‌مگینى ؟
با پێت بڵێم من چیدى ناتوانم به‌رگه بگرم
بێ وه‌لاَم بى له ئاست پرسیارم ده‌مرم
ئینجا نازانم تۆ ویژدانت قبوڵ ده‌كات
له جێگاى باوه‌شدانى تۆ خۆڵ له‌كۆڵ بگرم ؟
2006-10-26
هۆنراوه‌ى سه‌رهه‌نگ
موحسین
|