|

(( ده‌بىَ تۆش وه‌ك و من بیر
بكه‌یته‌وه ))
كه ده‌رِۆى له‌به‌ر چاوم ,
چاوه‌رِىَ ده‌بم تا دێیته‌وه
( برینێكى له‌سه‌ر دڵم
رِۆژى ده‌جار ده‌كولێیته‌وه )
كه له‌كۆلێژ ده‌تبینم
خه‌مى دونیا‌م له‌بیر ده‌به‌یته‌وه
خه‌مه زل هێزه‌كانى من
له كۆڵ شانم ئه‌كه‌یته‌وه
به‌بینینت هه‌رچى خه‌مم هه‌یه
له‌سه‌رنجت ئه‌توێته‌وه
ده‌رگا لێم داخراوه‌كانى شادى
به‌رِووى مندا ده‌كرێته‌وه
ده‌روازه‌ى ئاسوده‌یى و كامه‌رانى
بۆ هه‌نگاوه‌كانم ده‌بێته‌وه
كه ئه‌رِۆیت و له‌به‌ر چاوم وون ده‌بیت و
ئه‌ورِۆژه نایه‌یته‌وه
دڵى شكاوى منى سه‌رهه‌نگ
دووباره و سىَ باره ده‌شكێته‌وه
دیسان دڵم خه‌م دایده‌گرىَ و
خه‌مى دوورى تۆ ده‌سوێته‌وه
دڵ خۆشى و زه‌ماوه‌ندى دڵم
له‌گه‌ڵ وون بونت ده‌برِێته‌وه
دڵت برِیارێك ئه‌داو
دڵم له‌بازنه شادى دوور ئه‌خرێته‌وه
ئازیزم ده‌بینى مۆمى عومرم
به چ ده‌ردێك ئه‌توێته‌وه
كه تۆ دوورى خه‌م ده‌خۆم و
كه‌نزیكى دڵ ده‌كرێته‌وه
به‌ڵام گرێى پرسیارێك له‌نێو دڵمه‌و
له‌مێژه بۆم ناكرێته‌وه
پرسیاریشم ئه‌وه‌یه
ده‌بىَ تۆش وه‌ك و من بیر بكه‌یته‌وه ؟
شیعرى :
سرهنگ محسن
21-3-2007
|