|
( دڵنیابه )
دوێنىَ له‌لام یه‌كه‌م جار بوو دڵخۆش بم
ئه‌مرِۆ جلم گۆرِى ووتم بۆ رِه‌ش بۆش بم
دوێنىَ كه هه‌نگاوت نا بۆ بیر‌و هۆشم
ئه‌مرِۆ برِیارمدا چیدى رِه‌ش نه‌پۆشم
دوێنىَ سات به‌ساتیم له‌بیر ماوه
خه‌یاڵت له‌نێو دڵمدا په‌نگى داوه
له‌نێو دڵم نیشتووى هه‌رگیز نافرِیته‌وه
له خه‌یاڵم چه‌سپاوى له‌بیرم ناچیته‌وه
ئێستا له‌لام دونیا مانایه‌كى تر ئه‌گه‌یێنىَ
خۆشى دێنىَ و خه‌م له دڵما ئه‌فه‌وتێنىَ
وه‌كو جاران نه‌ماوه گۆرِاوه مه‌به‌ستم
پاش ئه‌وه‌ى دوێنىَ هاتى بۆ هه‌ستم
وا له‌خه‌یاڵێكى قوڵدا هه‌ناسه ئه‌ده‌م
بۆ گه‌یشتن به تۆ هه‌موو شتىَ ده‌كه‌م
بیرش له رِۆژانى داهاتوو ده‌كه‌مه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى تیایدا بژین من تۆ پێكه‌وه
دوێنىَ بوو كه ئه‌مرِۆى دروست كرد
دوێنىَ بوو كه دڵم تۆى مه‌به‌ست كرد
دڵنیابه تا مردن عاشق به‌جوانیتم
بىَ وه‌فایش له‌مندا بوونى نیه‌و نیتم
2006-10-25
هۆنراوه‌ى سه‌رهه‌نگ موحسین
|