|
( دواین هاتنم و دواین عاشق بوونم )
كه‌هاتى كورسیه‌كت هێناو
دانیشتى له‌رِیزى ئێمه
ئه‌وكات هه‌رچه‌ندى بیرم ئه‌كرده‌وه
نه‌مده‌زانى له‌كوێمه
جاروبار سه‌رنجێكم ئه‌دا
له‌ژێر تاریكى چاویلكه‌كه‌م
ئۆخه‌یه‌ك به‌دڵما ئه‌هات
به‌ڵام نه‌مده‌توانى ده‌ریكه‌م
تۆ به‌كه‌مترین ووشه‌ى من
ئه‌تدا له‌قاقاى پێكه‌نین
وادیاربوو دڵتى پێكابوو
رِوخسارى خاوه‌ن دڵێكى غه‌مگین
كه‌دانیشتبووین
له‌وكاته‌دا حه‌زم ئه‌كرد
خۆر له‌شوێنى خۆى بوه‌ستێ
كاتیش هه‌ر نه‌رِوات و
یانزه بۆ كاتى دواى خۆى
بارگه‌ى نه‌به‌ستێ
حه‌زم ئه‌كرد چركه‌كان تێپه‌رِ نه‌بن و
قوتابیه‌كانیش نه‌جوڵێن
گه‌ڵاى ئه‌و داره‌ى له‌ژێریشى بووین
بۆ خۆشیمان گۆرانى شادى بڵێن
حه‌زم بوو له‌چاو لێكنانێكمان
بوه‌ستێ و جامد بێ
چه‌رخى گه‌ردوون
تا رِۆژى لێ بێچینه‌وه‌ش
درێژه‌ى بكێشابا
هه‌ستم نه‌ده‌كرد به‌ماندووبوون
به‌ڵام حه‌زم وه‌كو گه‌ڵاى كه‌وتووى پایز
كه‌گه‌رِانه‌وه‌ى مه‌حاڵه ,
مه‌حاڵ بوو
ئه‌و خه‌یاڵانه‌ى
بۆ مانه‌وه‌ى مه‌جلیسه‌كه‌مان ئه‌مكرد
هه‌مووى به‌تاڵ بوو
ئیدى كاتێ تێكه‌ڵ به‌یه‌كترى ئه‌دواین و
كه‌سمان حاڵى یه‌كترى نه‌ده‌بووین
هه‌ر یه‌كه‌مان
به‌خه‌یاڵێكه‌وه ئاوێته و
سه‌رقاڵى سه‌رنجى یه‌كتر ببووین
له‌ناكاو زه‌نگى دوانزه‌و
كاتى هاتنى (محازه‌رِه)
به‌ئاگاى هێنانه‌وه
تۆ له‌گه‌ڵیان به‌خوات سپاردم ,
هه‌ریه‌كه‌مان به‌نامورادى گه‌رِاینه‌وه
ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێ
دڵم , چاوم , هه‌ستم ,
هه‌رتۆیان ئاوێته‌یه
به‌ڵام نازانم بۆچى دڵم
له‌هه‌رهه‌موویان زیاتر به‌تۆ گیرۆده‌یه
ئه‌و دڵه‌ى كه تائێستا
بۆ هیچ كچێ ,
نه‌مدیوه وا تێك بچێ
قه‌ت نه‌مدیوه
له‌به‌ر ئاورِدانه‌وه‌ى كچێ
شیرازه‌ى ژیانم تێك بچێ
وه‌هاش بۆخۆى رِامپێچێ
دڵه‌كه‌م ئێستاش لێدانه‌كانى
هه‌مان جارى بینینته ..
وا ئه‌یخوێنمه‌وه
خراتریش ئه‌بێ
ئه‌گه‌ر بزانێ
دواجاربوو بینینت و ناتبینمه‌وه
به‌ڵام من ئه‌ڵێم
ئه‌بێ ئه‌و رِۆژه‌بێت
كه‌تۆ ببینمه‌وه له‌ته‌كم
چونكه له‌وه‌ته‌ى تۆم ناسیوه و
دابرِاویشم لێت
كه‌وتووه په‌كم
هه‌موو رِۆژێ هه‌ر ئه‌ڵێم
خوایه بیكه به‌به‌شى من
تا سپى بێت به‌ختى وون بووم و
به‌ختى رِه‌شى من
دوێنێ هینده بیرم كردى
هه‌ستام هاتمه‌وه كۆلێژه‌كه‌تان
به‌ڵام تۆم نه‌بینیه‌وه و
دانه‌نیشتبوون له‌ژێر داره هه‌نجیره‌كه‌تان
منیش هه‌ر له‌به‌ر خۆمه‌وه
ناوى تۆم ئه‌وت و تاساو مابووم
قوتابیه‌ك گوێ لێ‌بوو
كه‌بۆچى و بۆ كێ
له‌وێ وه‌ستابووم
هات و ووتى
ئه‌م نازه‌نینه‌ى ناوى ئه‌ڵێى و
خاوه‌نى جوانترین رِه‌وشت و جوانیه
له‌ده‌ستت چووه
ئێستا ئه‌و
نیشانى كوردێكى ئێراینه !!
هۆنراوه‌ى سه‌رهه‌نگ موحسین
هه‌ولێر 13\5\2008
كۆلێژى ئاداب
ژماره‌ى سه‌ردان بۆ ماڵپه‌رِ
|