|
فرِۆكه‌خانه
بۆ كوىَ رِۆیشتى و نێو فرِۆكه‌خانه‌ت لىَ چۆڵ كردم ئه‌ى كچه كۆچه‌رى من وا له‌شوێن پێیه‌كانت وه‌ستاوم تۆش له‌عاشق بوونى من بىَ خه‌به‌رى بۆچى به‌ڵێنێكت پىَ نه‌دام ئه‌و كاته‌ى له‌ته‌نیشتت وه‌ستابووم له‌فرِۆكه‌خانه له‌به‌ر شه‌رم كردنت له‌م خه‌ڵكه‌ى ئه‌وىَ , ئه‌زانم ئه‌وان بوونه هۆى ئه‌م ژانه من چاوم زۆر له‌سه‌ر بوو , بۆیه هه‌ڵوه‌سته‌م كرد له‌هاتنه پێشم ئه‌وكات ! كه‌چى ئێستا داخى ئه‌و بێده‌نگیه‌ى ئه‌وسام , وا هه‌راسان و به‌ئێشم ئه‌كات ده‌بىَ چۆن بژیم كه‌شوێنت نازانم له‌م شاره جوان و قه‌شه‌نگه‌ى دونیا‌م پێم ناڵێى كىَ شوێنت ئه‌گرێته‌وه ؟ كه‌س هه‌یه وه‌ك تۆ ببێته پشت و په‌نام ؟ په‌تێك نه‌دامه ده‌ست تا شوێنى هه‌نگاوه‌كانت هه‌ڵبگرم و به‌دواتدا بێم تۆ بیرت له‌وه‌نه‌كرده‌وه به‌م شێوه‌یه له‌نێو ده‌ریاى بىَ تۆییدا ئه‌خنكێم ؟ بۆیه ئه‌م شیعره‌م بۆتۆ نوسى تا له‌په‌رِى رِۆژنامه‌یه‌كا هه‌ست بكه‌ى ماوم دواكه‌وتن له‌خۆ ده‌رخسنتن , ئه‌بىَ بمبینى له‌لادانى كفنى سه‌ر ده‌م و چاوم ئازیزه‌كه‌ى من دواكه‌وتنت ئازارى بۆم به‌دواوه‌یه‌و تێكه‌وتنه‌و مه‌رگه‌ساته تۆش وه‌ك من بگه‌رِىَ به‌شوێن ئه‌و كه‌سه‌ى كه هه‌میشه وێڵى نیگاته سرهنگ محسن 21\10\2007
|