|
( ئه‌وه چیت كرد ؟ )
ئه‌وه
چیت كرد ئه‌ى شۆخ و شه‌نگ
دڵت بردم به‌نیگایێ
چۆن توانیت دڵم ببه‌یت
كه ئه‌و بۆ كۆرِى عه‌شق نایێ
هه‌رگیز برِوام نه‌بوو كه‌سێكى وه‌ك تۆ
ببێته جێگاى سه‌رنج دانى من
یان به‌بێ بیركردنه‌وه
رِێگه‌ى عه‌شق بگرێ دڵى پرِله‌ژانى من
ده‌بێ ئه‌وه دڵى خۆم بێت
چۆته مه‌جلیسى عاشق و دڵداران
ده‌بێ ئه‌وه دڵى من بێ
چۆته سه‌ر هێڵى له‌تاو عاشق غه‌مباران
ده‌پێم بڵێ ئه‌ى شۆخ و شه‌نگ
بۆ بردنى دڵى من چۆنت توانى
ئه‌و دڵه‌ى كه‌هه‌رگیز برِوام نه‌ده‌كرد
رِێگه‌ى عه‌شق بگرێ وابه‌ئاسانى
برِواده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بڵێم
له‌دوێنێوه گۆرِاوه دڵى من
ده‌شزانن چ رِێگه‌یه‌كى گرتووه
یا به‌چ كه‌سێك لكاوه دڵى من
تۆبووى ده‌ستت گرت به‌سه‌ر دڵم و
بیر‌و هۆشت لانه‌هێشتم
له‌كاتى ته‌واو بوونى ئاهه‌نگى یه‌كتر ناسین
به‌ته‌نیاى به‌جێت هێشتم
بۆكوێ رِۆیشتى بێ دڵدانه‌وه
خه‌ڵك بۆ یارى خۆیان مانه‌وه
تۆش ته‌نیایت بۆجێ هێشتم
له‌گه‌ڵ كۆڵى خه‌مانه‌وه
كه‌چاوت ئاوابوو له‌سه‌رنجم
تاریكایى دڵى داگیركردم
له‌گه‌ڵ ئاوابوونى تیشكى چاوت
نازانم له‌تاوان چۆن نه‌مردم
ده‌زانى دوێنێ چیت كرد
خاپوركردنى ده‌یان شارى دڵى من
بىَ ئومێدكردنى چه‌ندین كچ و
فه‌وتاندنى پارك و گوڵى من
بێ هێز كردنى جه‌سته‌و
نا ئارمى خستنه دڵ و ئازاردان
وات كرد له‌چاوه‌رِوانى بمێنم و
بمكه‌یته نێو غه‌مبارى و خه‌مان
وا له‌به‌ر چاومه پێكه‌نینت , هاتووچۆت ,
ده‌ست به‌قژداهێنانت
ئاسه‌وارێكى گه‌وره‌ى به‌جێ هێشتووه له‌دڵم
تیشكى چاوه‌كانت
سرهنگ محسن
بۆ داونلۆدكردن لێره گرته بكه
میوانانی سه‌رهێڵ
ژ. سه‌ردان
|