|
( هه‌ر تۆم له‌خه‌یاڵه
)
له‌و رِۆژه‌وه‌ى تۆم ناسیوه
ژیانم هه‌مووى بۆته خه‌یاڵ
جار جاره‌ش به‌خۆم ئه‌ڵێم
رِامه‌كه به‌دواى كارى مه‌حاڵ !
به‌ڵام گیانه‌كه‌م له‌تۆ ئه‌پرسم
من چى له‌دڵى گۆشت و خوێن بكه‌م
كه بۆ بینینى چاوه‌كانت له‌كۆلێژ
رِۆژانه ده‌بێ هه‌زار شوێن بكه‌م
ئه‌و رِۆژه‌ى كه ئاشنا بووم پێت
تۆم خۆش ویست به‌وپه‌رِى شه‌یدایى
له‌كۆلێژه‌كه‌تاندا هاتووچۆت ئه‌كرد و
ئه‌سورِایه‌وه زۆر به‌ته‌نیایى
حه‌زم ئه‌كرد پێكه‌وه بووینایه
ئه‌و كاته‌ى به‌ته‌نیاى پیاسه‌ت ئه‌كرد
له‌و كاته‌دا وا هه‌ستم ده‌كرد
تۆش له‌گه‌ڵ دڵى خۆت ئه‌و باسه‌ت ئه‌كرد
له‌و رِۆژه‌ى تۆم ناسیوه عاشقى تۆم و
به‌رامبه‌ر به‌تۆش هه‌ڵگرى نیازى پاكم
گه‌ر له‌چۆنیه‌تیشم ئه‌پرسى .. فه‌رموو
هه‌موو شوێنه من لێبووه‌كان بكه‌ى بێ باكم
به‌ڵام توخوا تۆش وه‌كو دڵى من مه‌كه‌و
پێم مه‌ڵێ نابێ و مه‌حاڵه
من ئه‌گه‌ر تۆ له‌ده‌ست بده‌م , ناتوانم بژیم
چونكه هه‌ر تۆم له‌خه‌یاڵه
سرهنك محسن
ژماره‌ى سه‌ردان بۆ ماڵپه‌رِ
|