|

(
له غه‌یبه‌وه
خۆشم ویستى )
له‌غه‌یبه‌وه خۆشم ویستى
تۆ هه‌ستى پێناكه‌ى
ناوى تۆم هه‌ڵكه‌ندووه ئه‌گه‌ر دڵم ته‌ماشاكه‌ى
زۆر له‌مێژه عه‌شقى تۆم
به‌پاكى و خۆشه‌ویستى
به‌ڵام تۆ زۆر لێم دوورى ده‌نگى ناڵینم نابیستى
ئازیزه‌كه‌م دڵم تۆی گرتووه‌و
تۆ بویته گوڵى ئه‌وینم
گه‌ر باڵا شه‌نگه‌که‌ت نه‌بێ کوێرم هیچ کچێ نابینم
من دڵم ته‌نها تۆى گرتووه
له‌م جیهانه گه‌وره‌دا
ئینجا دڵت چۆن ئه‌توانىَ
ده‌رگا له‌رِووم پێوه‌دا
تۆم هه‌رگیز بیر ناچێته‌وه تاکو ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئه‌مرم
جگه له باوه‌شی گه‌رمت له هیچ شوێنی ئارام ناگرم
چاوه‌كانى تۆ وا وێڵی کردووم ناتوانم فه‌رامۆشت که‌م
گه‌ر ( نه‌خێر ) له‌رِووم بده‌ى ئیتر دڵ به کێ خۆش که‌م
من كاتێك كه‌تۆم خۆش ویست
له‌دڵم نه‌ما هێزى خه‌م
به‌یانیش كه هاتم به نه‌خێر
ژیانم نه‌كه‌ى به‌جه‌هه‌ننه‌م
چونكه ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بى
ناتوانم كه‌سى تر بخوازم
ناتوانم بێجگه له‌تۆ
به‌هیچ كه‌سێكى تر بنازم
به‌یانى ئه‌گه‌ر تۆ رِازى نه‌بى
به‌ته‌نیایى ئه‌مێنمه‌وه
ئینجا شیعر به‌سه‌ر باڵاى
ته‌نیایى خۆم ئه‌خوێنمه‌وه
گیانه‌كه‌م رِازیبه به‌و كه‌سه‌ى
له غه‌یبه‌وه تۆى خۆش ویستووه
رِوحمىَ بكه به‌و چاوانه‌ى من
كه فرمێسكیان بۆت رِشتووه
6\1\2006 هۆنراوه‌ى : سه‌رهه‌نگ موحسین
ژماره‌ى سه‌ردان
|