|
(بۆ بێ ده‌نگى له
ئاست ریساله‌كانم)
بۆبێ ده‌نگى له‌ئاست ریساله‌كانم
بۆچى رِشتت فرمێسك له چاوه‌كانم ؟
تۆ بێ ده‌نگ مه‌به له‌منى شه‌یدات
له‌كوێ یه ، بۆچى نانوێنى وه‌فات ؟
مه‌نوێنه بێ ده‌نگى بۆمنى بێچاره
خه‌م مه‌هێنه بۆ ئه‌و دڵه‌ى غه‌مباره
له‌بێ وه‌ڵامى ئه‌بڵه‌ق مه‌مێنه‌وه
وه‌ره‌و به‌هارى دڵى من بژیێنه‌وه
مه‌مكه به‌نیشانى تیرى خه‌م
مه‌رِۆ بێ ئاورِ , به‌وێنه‌ى چه‌م
ووشك مه‌كه گه‌ڵاى عومرم به‌بێ باكى
مه‌ممرێنه به‌بێ هیواو به خه‌م ناكى
وه‌ره‌و ببه چاره‌سه‌رى دڵى چاوه‌رِوانم
ببه ئارامى بۆ دڵى پرِ له‌مه‌ینه‌ت و ژانم
بێ ده‌نگ مه‌به .. چاوه‌رِێتم تا ئێستاش
وابكه تاهه‌تایى ببینه هاوژیان و ولاش
سرهنگ محسن
24/9/2006
|