( له‌به‌ر من )

بیستوومه‌ تۆ پێویستیت به‌ئاگر نیه‌
چونكه‌ دڵت گرِكانى له‌ناخدا حه‌شارداوه‌
بیستوومه‌ پێویستیت به‌ ئاویش نیه‌
چونكه‌ چاوه‌كانت له‌دوورى من پرِى ئاوه‌

بیستوومه‌ پێویستیت به‌جوڵه‌ش نیه‌
چونكه‌ دڵت زۆر به‌خێرایى له‌جوڵه‌دایه‌
بیستوومه‌ پیَویستیت به‌خه‌ویش نیه‌
چونكه‌ له‌به‌رمنى سه‌رهه‌نگ خه‌وت نایه

‌ده‌تۆش له‌من ببیسته‌ چۆن ده‌بم بۆت
دێم و بۆ برینت ده‌بمه‌ شیفاو لابه‌رى ئێش
به‌ڵام سه‌ره‌تا تۆ شتێك بكه‌و وه‌ره‌َ
چونكه‌ من نازانم چۆن چۆنى لێت بێمه‌ پێش


سرهنگ محسن
6\11\2007
دوبه‌ى