(
له‌داخى بێده‌نگیت )
پیربووم له‌داخى ئه‌م هه‌موو بێده‌نگیه‌ت
هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌و سیما
لاوم
هێنده ئازارت پێگه‌یاندووم به‌م بێده‌نگییه‌ت
ژیان كاڵ بۆته‌وه له‌به‌ر
چاوم
ئه‌وه‌ى رِۆژىَ بۆ یانه‌ى دڵ به‌كه‌سه‌ره‌كان
هاتبىَ و
پێكێكى هه‌لدابىَ , به‌چاوى ئه‌و
بینراوم
هه‌موو هه‌ست به‌كزى و ماته‌میه‌كه‌ى من ده‌كه‌ن
چونكه هه‌ر دیاره به‌رِه‌نگ و ده‌م و
چاوم
له‌و كاته‌ى تۆم ناسیوه‌و دڵت بردووم
له‌بازنه‌ى كه‌یف و سه‌ما نه‌ماوه ده‌ور و
باوم
هێنده نه‌ماوه كۆتایى به‌هیواى گه‌یشتن به‌تۆ
بێت
ئێستا ده‌ست پێوه‌گرى ته‌نها یه‌ك
داوم
هاكا رِۆژىَ پسا و ده‌ستم نه‌گه‌یشت به‌ده‌ستت
ئه‌بىَ له‌كێڵێك بخوێنیته‌وه
ناوم
ئه‌وكاتیش چى بۆمن خۆشحاڵى و نه‌مردن و ژیانه
كه له‌دونیادا
نه‌ماوم
ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌موو مه‌حاڵه‌كان نه‌كه‌یته
رِاستى و
له‌لاى قازى ناوت نه‌بینرىَ له‌ته‌ك
ناوم
ئه‌وكات به‌من چى كه له‌گۆرِوم ,
ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌ستێكت نه‌بێته سه‌رینى قژى
خاوم !
بۆ رزگارم ناكه‌ى له‌م هه‌موو ئازاره
خۆمن له‌به‌ر تۆ به‌ده‌ستى خه‌م له‌خۆشى
ده‌ركراوم
له‌وه‌ته‌ى تۆم ناسیوه به‌ده‌ستى مه‌حاڵه‌كانیش
به‌ره‌و بیابانى ووشك و خاڵى له‌تۆ
رِاونراوم
سه‌رباریش گله‌یت لىَ ناكه‌م بۆ ئه‌م هه‌موو
بێده‌نگیه‌ت
چونكه من بىَ له‌تۆش هه‌روا
ژیاوم
ته‌نانه‌ت پاش ناسینى تۆش هه‌ر سه‌رهه‌نگى جارانم
و
ئێستاش هه‌ر ئۆخه له‌خۆ
نه‌كراوم ...
هۆنراوه‌ى سه‌رهه‌نگ
موحسین
به‌روار : 15\3\2008
كات : 12:21 ى شه‌و
الاردن
میوانانی سه‌رهێڵ
ژ. سه‌ردان