( من ئیتر له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌ژیم )

تۆ پاكى , تۆ بێگه‌ردى
هیچ باكم نیه‌
له‌قسه‌ى هه‌ندێك له‌خه‌ڵكان
من قسه‌ى
كه‌سى شه‌ق لێدراو و زه‌لیل
ئه‌خه‌مه‌ رِیزى بىَ كه‌لكان

من له‌ناخى دڵه‌وه‌
تۆم خۆش ویست
باكم نیه‌ خه‌ڵك چى ده‌بێژن
من ئیتر
له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌ژیم
ئه‌وانیش بامه‌رامه‌ گڵاوه‌كانیان بنێژن



هۆنراوه‌ى سرهنگ محسن
        5\12\2007