|
( نامه‌یه‌ك بۆ دالیدا )
هه‌رچى هه‌یه لێت حاڵى نابێت
بێئاگاشه له‌ده‌ربرِینى دڵه‌كه‌ت
كه‌س نازانێ بۆ كێ
فرمێسكى تیا قه‌تیس ماوه چاوه‌كه‌ت
كه‌س نازانێ
بۆ كێ بووى به‌خۆڵه‌میش
یان چ كورِێ دڵتى پرِ كردووه له‌ئێش
ئه‌وه‌ى ته‌نها شاره‌زات بێ
ئه‌وه‌ى جێگه رِه‌زات بێ
ئه‌وه‌تانێ نوسینه‌كانى جارانى
كه هاوده‌مت ئه‌بوو
هه‌موو شه‌وێ تا به‌سه‌رچوونى شه‌و و
هاتنى به‌یانى
خۆ من به‌ڵێنم دابوو
چیتر شیعرێ نێته بوون بۆ باڵات
چیتر خه‌م نه‌خۆم
بۆ ئه‌م هه‌موو سنوره‌ى نێوان دوو ووڵات
به‌ڵام خۆ ئه‌مه شیعر نیه
بۆتم نوسیوه
ئه‌مه ته‌نها كانى هه‌سته‌و
ئه‌م شه‌و ته‌قیوه
پاش خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م نوسراوه‌شم
مه‌گه‌رِێوه سه‌رده‌مانى زوو
یان گه‌رِانه‌وه بۆ شوێنى من لێ بوو
من ته‌نها ويستم ئه‌وه بنوسم
كه كه‌س وه‌ك من لێت حاڵى نابێ
ویستیشم ئه‌وه بزانن
ئه‌و دڵه‌شم ده‌سته‌به‌ر كرد
كه به‌هه‌موو كه‌سێك ماڵى نابێ !!
هۆنراوه‌ى : سرهنگ محسن
ژماره‌ى سه‌ردان بۆ ماڵپه‌رِ به‌گشتى
|