( نیو ستى و نازه مۆل )
له‌داخى دووریت وه‌خته بمرم و
بمخه‌نه ژێر خاك و خۆڵ
له ته‌نیایى گیرماوم
به‌دڵێكى خه‌فه‌ت بار‌و بێ نه‌واو كڵۆڵ
ده‌مێكه چاوه‌رِێتم به‌رِۆژ به‌شه‌و
به‌گه‌رمى و به‌سه‌رماوسۆڵ
له بێ تۆیدا
دڵى من شوێنێكى كپ و به‌تاڵه‌و چۆڵ و هۆڵ
خه‌ڵك هه‌موو ئاسوده‌ن و
ژوانیان به‌ستاوه هێمنانه‌و نه‌رم و نۆڵ
بۆچى تۆش نایه‌ى ژوانێ دروست بكه‌ین
له‌نیو ستى یان له‌نازه‌مۆل
__________
سرهنگ محسن
2007
تێبینى :- نیو ستى و نازه‌مۆڵ دوو سوپه‌ر ماركیتى گه‌وره‌ن له‌شارى هه‌ولێر