|
( پێڵاوى پاژنه به‌رز
)
حه‌ز ده‌كه‌م پێڵاوت پاژنه‌ى به‌رزبێت
كاتێك دێیه به‌رده‌مى من
له‌هه‌ر هه‌موو ژوانه‌كانمان
ته‌نها و ته‌نها ئه‌وه‌یه تاكه خه‌مى من
تۆ هه‌موو جوانكارییه‌كانت
به‌حه‌زى خۆته هه‌موو وه‌ختێك
خۆ چى ئه‌بێت ئه‌گه‌ر بۆمن
پاژنه‌به‌رز له‌به‌ر بكه‌ى نه‌ختێك
خۆ ئه‌زانم پێڵاوى پاژنه به‌رز
له‌سیسته‌مى عه‌شقمان فه‌رز نیه
به‌ڵام بۆ هه‌موو جارێك كه دێیه ژوانم
پێڵاوت پاژنه‌ى به‌رز نیه ؟
باشه من كێم هه‌یه له‌م دونیایه
بێجگه له‌تۆى هاوخه‌م و هاوشانم
ده ئه‌مجاره وه‌ره‌و بڵێ
ئه‌وه له‌به‌ر تۆ ئه‌وانه‌م خستۆته پێیه‌كانم
له‌ژوانه‌كان دڵم خۆشه
وه‌ك هه‌موو جارێ به‌ماچه‌كه‌ى نێوچه‌وانت
به‌ڵام ئه‌مجاره پاژنه‌ى به‌رز بخه پێت
بۆ هه‌مان هاتنى جارانت
ده‌زانى بۆچى بۆ پاژنه به‌رز
ئه‌م هه‌موو داوایه‌ت لێ ده‌كه‌م
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره كه‌هاتى
له‌نێو چه‌وانته‌وه ماچت نه‌كه‌م
تایله‌ند - بانكۆنك
30\12\2007
هۆنراوه‌ى سه‌رهه‌نگ
موحسین
ژ. سه‌ردان
|