|
( قه‌ده‌ر واى ویست )
دڵنیات ئه‌كه‌م
به‌دڵ پاكى عاشقى تۆم بووم
منى سه‌رهه‌نگ
هه‌ر بۆیه‌ش له‌گه‌ڵتدا
شه‌وانم ئه‌گه‌یانده
كاتى وه‌ها دره‌نگ
له‌وه دڵنیابه
من تۆم زۆر خۆش ده‌وێ
به‌ڵام زمان به‌ئاخم
چونكه زه‌مانه
ده‌وران ناكات
به‌پێى ئاواته‌كانى نێو ناخم
قه‌ده‌ر واى ده‌وێ
هه‌ریه‌كه‌مان بۆ لایه‌ك
باڵ بگرین
واى ویستووه
من و تۆ دوو كه‌سى ته‌ریب بین
تا ده‌مرین
تازه‌م زانیوه من و تۆ
ئه‌وه‌نده ووڵات و شار و دێهاته
له‌یه‌ك دوورین
به‌ڵێ تازه‌م زانیوه
كه من و تۆ خاوه‌ن هه‌زاران سنورین
__________________
هۆنراوه‌ى سه‌رهه‌نگ
موحسین
3\1\2008
ده‌ستكارى كردنى له‌شه‌وى 6\2\2008
ده‌ستكارى كردنى دووه‌م 19\6\2008
|