|
(
رِێگه‌م بده )
گه‌ر ئه‌توانی گوێم لێگری
ڕێگه‌م بده
په‌یمان ئه‌ده‌م به‌یه‌ک ووشه
ڕازی دڵم بدرکێنم
ڕێگه‌م بده
عه‌یامێکه‌منی ماندوو
له‌به‌رده‌متا به‌ڵاڵ هه‌تووم
بڕواناکه‌م هه‌رگیز دڵێک
ئابه‌م چه‌شنه‌بۆ نازی تۆ خۆی ڕاگرێ
تۆ ئه‌ی په‌ری
ئه‌و ده‌مانه‌ی که‌به‌لاما
تێئه‌په‌ڕی
شه‌قام شه‌قام له‌ئه‌م شاره
به‌یه‌که‌وه ئه‌هه‌ژێنی
ڕێگه‌م بده
من ناتوانم له‌مه‌زیاتر
ڕازی دڵم حه‌شار بده‌م
ڕێگه‌م بده‌با پێت بڵێم
به‌ر له‌وه‌ی که‌جێت بهێڵم
موسافیری ڕێگه‌ی دوورم
زۆر ده‌ترسم هه‌ی خانه‌خوێ
نه‌کا مه‌رگ یه‌خه‌م بگرێ
ڕوحم به‌ره‌و ئاسمان به‌رێ
ڕێگه‌م بده‌با پێت بڵێم
خۆشم ئه‌ویت هه‌ناسه‌که‌م
ساتێ بێ تۆ ئۆقره‌ناگرم.
سه‌رهه‌نگ موحسین ...
|