|
(
سه‌رى ساڵ
)
له‌به‌ره به‌یانى ئه‌م چه‌ژنه‌دا
زووتر هه‌ڵسام له‌جاران
دیاربوو له‌گه‌رمه دابوو
گۆرِینه‌وه‌ى نامه‌ى دڵداران
به‌یانى كه هه‌ڵسام له‌خه‌و
خه‌مى شه‌وم به‌رِۆژ سپارد
له‌رِێگه‌ى كۆرِه‌ك تلیكۆمیش
نامه‌یه‌كم بۆ دڵى خۆم نارد
نوسیم رِه‌نگه قه‌ده‌ر نه‌هێڵێ
ئه‌م به‌یانیه بێمه لات
به‌ڵام ئه‌م نامه‌یه ئه‌نێرم
له‌جێگاى من ماچت بكات
بۆیم نوسى ئه‌مرِۆ سه‌رى ساڵه‌و
لێت پیرۆزبێت ساڵى نوێ
وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م ساڵ
زیاتر له‌جاران تۆم خۆش ده‌وێ
به‌ڵام ئه‌و بێده‌نگى نواند‌و
وه‌ڵامى منى نه‌دایه‌وه
ده‌رگاى ژوورى دڵنه‌وایى
له‌رِووى مندا نه‌كرایه‌وه !!
هۆنراوه‌ى : سه‌رهه‌نگ موحسین
تایله‌ند - بانكۆنك
29\12\2007
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هۆنراوه‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین >>>
|