|
(
تێكه‌ڵ )
دوێنىَ شه‌و تا دره‌نگ بیرم كرده‌وه
بۆم ده‌ركه‌وت به‌یه‌ك گه‌یشتنمان مه‌حاڵه
بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌م هه‌وڵانه‌ى كه بۆ تۆم داوه
بىَ فایده‌یه‌و هه‌رهه‌مووى به‌تاڵه
بۆیه بۆ ئه‌وه‌ى تۆ له‌دڵما ده‌ركه‌م
ئه‌مرِۆ چوومه لاى دكتۆرێك زۆر به‌په‌له
به‌ڵام دكتۆر وتى ئه‌و كه‌سه‌ى تۆ باسى ده‌كه‌ى
ئاوێته‌ى دڵته‌و له‌گه‌ڵ خوێنیشتدا تێكه‌ڵه
هۆنراوه‌ى سه‌رهه‌نگ
موحسین
|