|
(( ژماره
)) ئینجا
له‌ناو فرِۆكه بخه‌وى توند ده‌سته‌كانى
من بگریت له‌كاتى
به‌رز و نزمى و بڵندى یان نه‌وى ده‌مزانى
خوشكى بچوكى ئه‌وى
رِووخسارى ئه‌و له‌تیشكى خۆر ئه‌چوو , تۆش ئه‌تووت
تریفه‌ى مانگه شه‌وى كه‌وێنه‌ى
خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى تێدابوو به‌سۆزه‌وه
سه‌رى لكاندبوو به‌سه‌رى , ئه‌زانم
تۆش له‌سه‌ر هه‌مان رِێرِه‌وى وێنه‌یه‌كیشت
نیه بۆ یادگارى و خه‌م رِه‌وى بۆیه ناچار
بووى له‌فرِۆكه‌كه لایه‌كى
له‌چكه‌كه‌ت بخه‌یته سه‌ر چاوت و بخه‌وى له‌ناخه‌وه
ئه‌موت ئه‌وى من ده‌م ویست تۆ هه‌وى پاشان كه‌زانیم
ماندو بوون ئه‌تخاته خه‌و , كه‌مێك
كورسییه‌كه‌تم جوڵاند تا نه‌سره‌وى واده‌هات
دڵت به‌م خێراییه‌ى له‌لێدان بكه‌وى چونكه
من هۆش و خه‌یاڵم واى لێكردبووم دڵه
رِاوكىَ به‌ره‌و مردن بۆ دڵم بكا پێشرِه‌وى
له‌په‌رِێكا بۆت بنوسم یان پێت بڵێم به‌ده‌وى زۆرم هه‌وڵدا
بیرم بۆ هیچ نه‌چوو , ناچار
بووم وابكه‌م بێده‌نگیم به پێش دركاند بكه‌وى له‌ناكاو
كاغه‌زێكى لول كراوت ده‌رهێنا له‌جانتاى قاوه‌یی له‌رِووى
سه‌ره‌وه‌ى ژماره‌ى مۆبایلێكى لىَ نوسرابوو , واتكرد چاوه‌كانم
به‌م كاغه‌زه بكه‌وى ( چوار و
نۆ و پێنج ) بنوسم و ئه‌وانى ترم به‌رچاو نه‌كه‌وى له‌به‌ر
گه‌رِاندنه‌وه‌ى ئه‌و كاغه‌زه‌ى كه ده‌بوایه
بگه‌رِێته‌وه جانتاكه‌ى ده‌ستت و له‌وىَ بنوى ئومێدى
وه‌رگرتنى په‌یوه‌ندیتم لىَ رِه‌وى ئه‌وه‌ش
ناتوانم ژماره ژماره په‌یوه‌ندى به‌هه‌ڵگرانى
كۆرِه‌ك بكه‌م تا بزانم كامه‌یان هه‌وى ببینمه‌وه
و په‌یوه‌ندیت پێوه بكه‌م به‌هۆى
ئه‌م چوار ژماره‌یه‌ى كه ماوه ئه‌بىَ
په‌یوه‌ندى بكه‌م بۆ نیوه‌ى خه‌ڵكى زه‌وى ! سرهنك
محسن
|