یانەکان
ئەو یانانەی لە خولی عێڕاق یاری بۆ کردوون




ERBIL
2001\19 - 25
AL-SHORTA
2017
AMANAT BAGHDAD
2020\23
AL-NAJAF
2023\25
یانەکان
دەستپێکی ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەکان:
یانەی وەرزشی پێشکەوتن:
ڕۆژنامەی خەبات، لەلاپەڕەی وەرزش، هەواڵی داواکردنی یاریزانانی بۆ یانەی پێشکەوتن بڵاو کردەوە، وەک خوێنەرێکی بەردەوامی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان، بابەتەکە دەبینێ و لەگەڵ سەرۆکی تیپە میللییەکەی (وەستا قادر نەجمەدین) و پۆلێک لە یاریزانانی تیپی لاوانی گەڕەکی ٩٢، دەچێت لە یانەی ناوبراو خۆی ناونووس دەکات. لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٠ لەگەڵیاندا بەژداری لە پاڵەوانییەتی فەڕەنسۆ هەریری کرد، پلەی دووەمی پاڵەوانییەتییەکەیان بەدەستهێنا، لەوێوە لە بەرواری ١٢ \ ٤ \ ٢٠٠١ بانگهێشتی لاوانی یانەی هەولێر کرا.
یانەی وەرزشی هەولێر: بۆ یەکەمجار لە وەرزی ٢٠٠١ \ ٢٠٠٢ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، پاش ئەوەی لە قۆناغی یەکەمی وەرزەکە گۆڵپارێزی دووەم و سێیەم (ابراهيم سالم و هێرش عەزیز) بەدوو هۆکاری جیا دوور دەخرێنەوە، چونکە پێشتر نازم شاکر ئاستی سەرهەنگی لە یەکێ لە مەشقەکان بینی بوو، کاتێک بۆ دوو گۆڵییەک لە لاوانی هەولێرەوە بۆ تیپی یەکەمی یانەکە بانگ دەکرێ ئاستی دەبینێ، بۆیە دوای دوورخستنەوەی هەردوو گۆڵچی ناوبراو، سەرهەنگ وەک بچوکترین گۆڵپارێز لە مێژووی یانەکە، لە خولی عێڕاق ناونووس دەکرێت. ساڵەکان تێدەپەڕن، لەگەڵ وەرگرتنی دەرفەتە بەناچارییەکان، بەماوەیەکی کەم ڕێز و سۆز و سەرسامی هاندەرانی هەولێر و ڕاگەیاندنکارانی وەرزشی بەدەستهێنا و ١٩ وەرز یاری بۆ یانەی ناوبراو دەکات و پاشان پەیوەندی بەیانەکانی برایەتی و ئەمانەی بەغداد و نەجەف دەکات. لە یەکێ لەو ساڵانە، دوای تەواو بوونی خولی عێڕاق، تەنیا بۆ سێ یاری، بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی زێرەڤانی، بەژدار لە خولی نایابی کوردستان کردووە، کە ئەوکات یانەی زێڕەڤانی مەترسی دابەزینی لەسەر بوو.
یانەی وەرزشی شرطة: لە وەرزی ٢٠١٧ دوای ئەوەی هەولێر لە کۆتایی قۆناغی یەکەم و لە یارییان بەرابەر بە یانەی نەجەف، لەشاری نەجەف، بەهۆکارێکی نادیار پاشەکشێی لە خولەکە کرد. بۆیە بەشێوەی خواستن، بۆ قۆناغی دووەم، پەیوەندی بە یانەی وەرزشی شرطةوە کرد، بۆ وەرزی نوێ یانەی ناوبراو بۆندی مانەوەی پێشکەش دەکات وەلێ ڕەتی دەکاتەوە و و گۆڵچییەکی تری کورد بۆ شوێنی خۆی لە یانەی شرطة پێشنیار دەکات و خۆیشی بۆ هەردوو وەرزی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ دەگەڕێتەوە یانەی وەرزشی هەولێر، یانەکە لە خولی پلە یەک سەردەخەنەوە بۆ خولی نایابی عێڕاق.
یانەی وەرزشی برایەتی: بەهۆکارێکی نادیار بابەتی دوورخستنەوەی سەرهەنگ لە یانەی هەولێر گەرمە، دەرگای گواستنەوە داخراوە، یەک ڕێگا هەیە، یاریکردن لە خولی کوردستان تا وادەی تەواو بوونی خولی عێڕاق، لەئەنجامدا بۆ وەرزی ٢٠١٩ \ ٢٠٢٠ پەیوەندی بە یانەی وەرزشی برایەتی، بەژدار لە خولی نایابی کوردستان، کرد.
یانەی وەرزشی امانة بغداد: لە ٢١ی مانگی ٧ی ٢٠٢٠ پەیوەندی بەیانەی وەرزشی امانة بغداد کرد و سێ وەرز لەو یانەیە بەردەوام بوو، تاوەکو وەرزی ٢٠٢٣.
یانەی وەرزشی نجف: لە ٢٠٢٣ پەیوەندی بەیانەی نجف کرد بۆ ماوەی دوو وەرز.
یانەی وەرزشی هەولێر: گەڕانەوە بۆ یانەی وەرزشی هەولێر و واژوو کردن بۆ وەرزی ٢٠٢٥\٢٠٢٦ی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.
بەکورتی
لە داهاتوودا درێژەی ژیاننامەمان دەبێت.
دواین دەستکاری: 07\09\2025
سوپاسێکی گەورە
چۆن سەرهەنگ بوو بە گۆڵپارێز:
لە قوتابخانهى (هێمن)ى سهرهتایى، لەگەڕەکی ٩٢، دەیخوێند. سەرەتا لە دوو گۆڵی گەڕەک لەهێڵی بەرگری یاری دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی مامۆستای وەرزشی قوتابخانەکە، لە وانەی وەرزش تواناکانی دەیبینێ، پرسیار لەبارەی درێژی باڵای دایک و باوکی دەکات و پاشان شوێنەکەی دەگۆڕێ، لەباڵی چەپی بەرگرییەوە دەیکات بە گۆڵپارێز. لەگەڵ نزیک بوونەوەی خولی قوتابخانەکان، سەرهەنگی لە هۆبەی (ب)ەوە بۆ وانەی وەرزشی هۆبەکانی تریش بانگ دەکرد، ئەمە ناڕەزایی بەڕێوبەرایەتی قوتابخانەکە و مامۆستایانی لێکەوتەوە، بەهۆی لەکیسچوونی وانەکان لەلایەن سەرهەنگەوە، وەلێ مامۆستا سدیق ڕایەکی تری هەبوو، بۆیە پێداگری لەسەر بڕیارەکەی دەکات.
دوای یەکەمین بەژداری سەرهەنگ لەخولی قوتابخانەکان، مامۆستا بەڵێنی بوون بە ئەستێرەی ئاسمانی شارەکەی پێ دەدات، خۆشبەختانە هێشتا مامۆستا لەژیاندا بوو، کاتێک سەرهەنگ لە سنوری پێشبینی مامۆستا تێدەپەڕێت و دەبێتە یاریزانێکی نێودەوڵەتی.
لەو گەڕەکە هێشتا بەهرەداری تر لەدایک دەبن وەلێ لەگەڵ کۆچی دوایی مامۆستا، هیچ هەواڵێک سەبارەت بە سەرهەڵدانی بەهرەداری تر لەو قوتابخانەیە نەبیسترایەوە!
سدیقی گچکە کێیە؟
ڕۆژنامەنووس و مامۆستای وەرزشی قوتابخانەی سەرەتاییە، دەستێکی باڵای هەبووە لە دۆزینەوەی توانای قوتابییە بەهرەدارەکان و هەڵبژاردنی جۆری وەرزش و شوێنی یاریکردن بۆیان. ئەو، لە هەردوو بواری کارکردنی ڕووچووبووە ناو ڕوحی پیشەکەی، لە ماوەی مامۆستایەتی کردنی، جگە لە دەستکەوتەکانی قوتابخانەکەی لەیارییە جیاوازەکانی خولی قوتابخانەکان و چاڵاکییەکانی قوتابخانە، دوو یاریزانی نێودەوڵەتی و چەندین یاریزانی تری بەوەرزشە جۆراوجۆرەکانی وڵات و شارەکەی بەخشی. دوو لە قوتابییەکانی لەسەر ئاستی جیهان بەژدارییان هەیە، پاڵاوتنی جامی جیهانی لاوان بەرەو (لەندەن) و جامی جیهانی لاوان لە ئەرجەنتین، لەسەر ئاستی وڵاتانی ئاسیایش قوتابییەکانی کۆمەڵێک بەژداری تر هەیە، لە ماڵپەڕ ئاماژە بە بەژدارییەکان کراوە.
سدیقی گچکە
مامۆستا وەرزشی
سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس
خوا لێی خۆش بێت
سیروان محەممەد؛ ڕۆحە وەرزشییەکەی گەڕەکی ٩٢ و لانکەی بەهرەکان
لە پاڵ هەنگاوە فەرمییەکاندا، تیپە میللییەکان هەمیشە لانکەی سەرەکیی پێگەیاندنی بەهرەکان بوون. لێرەدا ناوی سیروان محەممەد وەک درەختێکی سێبەردار بۆ زۆربەی یاریزانانی ئەو سەردەمە، بەتایبەت لە "گەڕەکی ٩٢"دا دەردەکەوێت. سیروان، کە خۆی یاریزانی یانەکانی بروسک و هەولێر بوو، هاوکات خاوەن و سەرپەرشتیاری تیپی میللیی "شەهید عەبدولوەهاب" بوو. ئەو لەسەر ئاستی تیپە میللییەکان، ڕۆڵێکی ئێجگار کاریگەری لە داڕشتنی کەسایەتیی وەرزشیی سەرهەنگ و زۆرێک لە گەنجانی تری گەڕەکەکەدا هەبوو.
سیروان تەنیا خاوەن تیپ یان یاریزانێک نەبوو، بەڵکو سیمبوڵی بەخشین و دڵسۆزی بوو. وەک سەرهەنگ هەمیشە بە وەفاوە لەبارەیەوە دەڵێت: "ئەو بۆ خۆی و بۆ هەمووان ژیا، هەر بۆیەش تا ئەمڕۆ لە دڵی هەموواندا بە زیندوویی ماوەتەوە." ئەم وتەیە، گوزارشتێکی قووڵە لەو شوێنپەنجە گەورەیەی کە سیروان لە پێگەیاندنی نەوەیەکی وەرزشواندا هەیبوو.
سیروان مەحەمەد


خوا لێی خۆش بێت
عەبدولقادر نەجمەدین؛ پردی پەڕینەوە بەرەو جیهانی یانەکان.
لە کاروانی هەر وەرزشوانێکی پیشەگەردا، چەند وێستگەیەکی چارەنووسساز هەن کە ئاراستەی ژیانی دەگۆڕن. لە مێژووی وەرزشیی سەرهەنگدا، عەبدولقادر نەجمەدین یەکێکە لەو کەسایەتییە کاریگەرانەی ڕۆڵێکی مێژوویی و وەرچەرخانی گێڕا. وەک دوایین سەرۆکی ئەو تیپە میللییەی سەرهەنگ یاری تێدا دەکرد، عەبدولقادر تەنیا سەرپەرشتیارێک نەبوو، بەڵکو بینەرێکی وردی تواناکان و پاڵپشتێکی بێسنوور بوو. ئەو بوو کە پێشڕەویی سەرهەنگ و بەشێک لە یاریزانە ئاستبەرزەکانی تیپەکەی کرد بەرەو بارەگای یانەی پێشکەوتن و بە فەرمی ناوی تۆمار کردن.
ئەم هەنگاوە بووە دەروازەی پەڕینەوە. هەر لەوێوە، سەرهەنگ لەسەر ئاستی یانەکان دەرکەوت و بۆ یەکەمین جار لە یەکەمین پاڵەوانییەتی "فەڕەنسۆ هەریری"دا تواناکانی خۆی سەلماند. سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە هێندە گەورە بوو کە دوای ماوەیەک، خودی عەبدولقادر و تەواوی ستافی ڕاهێنەرانی یانەی پێشکەوتن بانگهێشت کران بۆ سەرپەرشتیکردنی تیپی لاوانی هەولێر، کە ئەمەش بووە سەرەتای دروستبوونی بناغەیەکی بەهێزتر لە کاروانی وەرزشیی سەرهەنگدا.
عبدالقادر نجم الدين


خوا لێی خۆش بێت
NAJAF SPORT CLUB
Aug 25, 2023 - 2025


یانەی ئێستا
ERBIL SPORT CLUB
2025 \ 2026

