Sarhang Muhsin


لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە.
The international goalkeeper
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی فەرمی گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی، سەرهەنگ موحسین. ئەم ماڵپەڕە وەک ناوەندێکی زانیاری و مێژوویی لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە دامەزراوە، بە ئامانجی تۆمارکردنی وێستگە گرنگەکانی کاروانی وەرزشی و گەیاندنی دوایین هەواڵ و چالاکییەکان بە هەواداران و وەرزش دۆستان.
لێرەدا دەتوانن ئاشنابن بە مێژووی ئەو یانە وەرزشیانەی شانازیی پۆشینی درێسەکەیانم هەبووە، لەگەڵ وردەکاریی بەشداریکردنم لە خولە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا. ماڵپەڕەکە بە بەردەوامی نوێ دەکرێتەوە و لە هەر هەفتەیەکدا گۆڕانکاریی نوێ لە بەشە جیاوازەکاندا، وەک گەلەری وێنە، ڤیدیۆی یارییەکان، و بەشە ئەدەبییەکان زیاد دەکرێت.
هەمیشە هەوڵمان داوە ئەم پلاتفۆرمە پردێکی پەیوەندی بێت لە نێوان من و ئێوەی خۆشەویست، بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا و پێشکەشکردنی باشترینەکان لە پێناو بەرز ڕاگرتنی ئاستی وەرزشی کوردستان.
تێبینی
دەربارەی ماڵپەڕ و یانەی سەرهەنگ موحسین
"یانەی سەرهەنگ موحسین، کە پاشکۆیەکی سەرەکی و زیندووی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکەیە، لە ساڵی ٢٠٠٨دا دامەزرا. ئەم مەکۆیە لە سەردەمێکدا بونیاد نرا کە هێشتا تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیهانییەکانی وەک فەیسبووک و هاوشێوەکانی بڵاونەببوونەوە. لەو کاتەدا، یانەکە توانی ببێتە ناوەندێکی گەورەی وەرزشی و کۆمەڵایەتی و ژمارەی ئەندامەکانی گەیشتە ١٤,٠٠٠ (چواردە هەزار) ئەندامی چالاک.
لە ماوەی تەمەنی خۆیدا، یانەکە سێ جار گۆڕانکاری لە ناو و پێکهاتەکەیدا کراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و پێداویستییەکانی بەکارهێنەران بگونجێت. دواین گۆڕانکاری و نوێکردنەوەی ناوی یانەکە بەم شێوەیەی ئێستایە، کە وەک سەکۆیەکی فەرمی بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان هەوادارانی وەرزشی و ئەدەبی بەردەوامە."
بەرێوبەرایەتی
شانازییەکی مێژوویی و پێشەنگبوون:
"ئەم پلاتفۆرمە وەک یەکەمین ماڵپەڕی تاکەکەسی وەرزشی لەسەر ئاستی کوردستان و دووەمین لەسەر ئاستی عێراق دەناسرێت. مێژووی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٧، کاتێک وەک هەنگاوێکی نوێخوازانە لەگەڵ کۆمپانیای (ڕەنگار) دەستمان بە بونیادنانی کرد.
دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی کارکردنمان لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو، بڕیارمان دا بە شێوازێکی سەربەخۆ و بە پشتبەستن بە توانای خودی بەردەوامی بە پڕۆژەکە بدەین. جێگەی ئاماژەیە، ماڵپەڕەکە لە یەکەم ڕۆژی کارکردنییەوە تا ئەمڕۆ، هەر بە ناونیشانی فەرمی (Sarhang Muhsin) ناسراوە و وەک ناسنامەیەکی دیجیتاڵی جێگیر ماوەتەوە."
بەڕێوبەرایەتی
★★★
★★★★★
www.sarhangmuhsin.com



LOGO S21





ڕکابەرییەکە وەک جاری جاران درێژەی هەیە، منی ئەمڕۆ لەدژی منی دوێنێ
سەرهەنگ موحسین

