Sarhang Muhsin


لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە.
The international goalkeeper
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی فەرمی گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی، سەرهەنگ موحسین. ئەم ماڵپەڕە وەک ناوەندێکی زانیاری و مێژوویی لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە دامەزراوە، بە ئامانجی تۆمارکردنی وێستگە گرنگەکانی کاروانی وەرزشی و گەیاندنی دوایین هەواڵ و چالاکییەکان بە هەواداران و وەرزش دۆستان.
لێرەدا دەتوانن ئاشنابن بە مێژووی ئەو یانە وەرزشیانەی شانازیی پۆشینی درێسەکەیانم هەبووە، لەگەڵ وردەکاریی بەشداریکردنم لە خولە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا. ماڵپەڕەکە بە بەردەوامی نوێ دەکرێتەوە و لە هەر هەفتەیەکدا گۆڕانکاریی نوێ لە بەشە جیاوازەکاندا، وەک گەلەری وێنە، ڤیدیۆی یارییەکان، و بەشە ئەدەبییەکان زیاد دەکرێت.
هەمیشە هەوڵمان داوە ئەم پلاتفۆرمە پردێکی پەیوەندی بێت لە نێوان من و ئێوەی خۆشەویست، بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا و پێشکەشکردنی باشترینەکان لە پێناو بەرز ڕاگرتنی ئاستی وەرزشی کوردستان.


"گەڕامەوە مارێ"
دوای شەش ساڵ دوورکەوتنەوە، سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێز و کاپتنی دێرین، جارێکی دیکە پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی وەرزشی هەولێرەوە کردەوە. ئەم گەڕانەوەیە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکی ڕکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی ٢٠٢٥\٢٠٢٦.
گەڕانەوەی موحسین بۆ قەڵای زەرد، پێشوازییەکی بەرفراوانی لەلایەن هاندەران و ناوەندی وەرزشییەوە لێکرا و وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی یانەکە هەژمار دەکرێت.


گەڕانەوەیەک بە سەربەرزی؛ لە غەریبییەوە بۆ باوەشی هاندەران
"لە ساڵی ٢٠١٩دا بەهۆکارگەلێکی نادیار بڕیاری دوورخستنەوەم لەیانەی هەولێر درا؛ دوای شەش ساڵ لە دەربەدەری و غەریبی، دواجار گەڕامەوە بۆ ماڵە گەورەکەم. یەکەمین وێستگەی ئەم گەڕانەوەیە، یارییەکی فەرمی و چارەنووسساز بوو لەگەڵ یانەی هەولێر بەرامبەر بە یانەی نەجەف. بەهۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگای فەڕەنسۆ هەریری، یارییەکە لە دهۆک بەڕێوەچوو، کە ئەمەش بۆ خۆی وەک درێژکراوەیەک بۆ غەریبییەکە دەهاتە پێشچاو.
یارییەکە بە ئەنجامی (٣ - ٢) لە بەرژەوەندی ئێمە کۆتایی هات، بەڵام ئەم سەرکەوتنە هەرگیز ئاسان نەبوو. ڕەنگە بۆ بینەران تەنها یارییەکی ئاسایی بووبێت، بەڵام بۆ من گەورەترین ئالنگاریی ژیانم بوو؛ چونکە لە ساتی ڕۆیشتنمدا، سەرەڕای بوونی دەرفەت، ڕەتمکردەوە ماڵئاوایی لە هاندەران بکەم. لە ناخمدا بڕوایەکی پتەوم هەبوو کە دەبێت بگەڕێمەوە، نەدەبوو ڕێگە بدەم ئەو بڕیارە ناچارییە ببێتە خاڵی کۆتایی. هەمیشە چاوەڕێی ئەو ساتە بووم کە بەوپەڕی سەربەرزی و بە ئاستێکی بەرزەوە بگەڕێمەوە، و سوپاس بۆ خودا توانیم."
بۆ بینینی هەڵوێستی هاندەران دوای یارییەکە گرتە لێرە بکە.
تێبینی
دەربارەی ماڵپەڕ و یانەی سەرهەنگ موحسین
"یانەی سەرهەنگ موحسین، کە پاشکۆیەکی سەرەکی و زیندووی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکەیە، لە ساڵی ٢٠٠٨دا دامەزرا. ئەم مەکۆیە لە سەردەمێکدا بونیاد نرا کە هێشتا تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیهانییەکانی وەک فەیسبووک و هاوشێوەکانی بڵاونەببوونەوە. لەو کاتەدا، یانەکە توانی ببێتە ناوەندێکی گەورەی وەرزشی و کۆمەڵایەتی و ژمارەی ئەندامەکانی گەیشتە ١٤,٠٠٠ (چواردە هەزار) ئەندامی چالاک.
لە ماوەی تەمەنی خۆیدا، یانەکە سێ جار گۆڕانکاری لە ناو و پێکهاتەکەیدا کراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و پێداویستییەکانی بەکارهێنەران بگونجێت. دواین گۆڕانکاری و نوێکردنەوەی ناوی یانەکە بەم شێوەیەی ئێستایە، کە وەک سەکۆیەکی فەرمی بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان هەوادارانی وەرزشی و ئەدەبی بەردەوامە."
بەرێوبەرایەتی
شانازییەکی مێژوویی و پێشەنگبوون:
"ئەم پلاتفۆرمە وەک یەکەمین ماڵپەڕی تاکەکەسی وەرزشی لەسەر ئاستی کوردستان و دووەمین لەسەر ئاستی عێراق دەناسرێت. مێژووی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٧، کاتێک وەک هەنگاوێکی نوێخوازانە لەگەڵ کۆمپانیای (ڕەنگار) دەستمان بە بونیادنانی کرد.
دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی کارکردنمان لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو، بڕیارمان دا بە شێوازێکی سەربەخۆ و بە پشتبەستن بە توانای خودی بەردەوامی بە پڕۆژەکە بدەین. جێگەی ئاماژەیە، ماڵپەڕەکە لە یەکەم ڕۆژی کارکردنییەوە تا ئەمڕۆ، هەر بە ناونیشانی فەرمی (Sarhang Muhsin) ناسراوە و وەک ناسنامەیەکی دیجیتاڵی جێگیر ماوەتەوە."
بەڕێوبەرایەتی
★★★
★★★★★
www.sarhangmuhsin.com



یانەی وەرزشی هەولێر: بەدەستهێنانی ٤ نازناوی خولی نایابی عێراق. (وردەکارییەکانی تری چالاکی و بەشدارییەکان لە بەشی تایبەت بە مێژووی یانەکەدا ڕوون کراونەتەوە)
★★★★
2007/06








2008/07
2009/08
2012/11


هەڵبژاردەی لاوانی عێراق: بەدەستهێنانی پلەی دووەم لە پاڵەوانیەتی نیگاتای نێودەڵەتی بۆ لاوان، وڵاتی یابان ٢٠٠٤
هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق: بەدەستهێنانی مەدالیای زیو و پلەی دووەم لە یارییەکانی ئاسیای ٢٠٠٦ (Doha Asian Games).
بەم زوانە دەستکەوتەکانی تریش زیاد دەکرێن!






LOGO S21







