بەژدارییەکان
گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسین، لەسەرجەم هەڵبژاردەکانی عێڕاق یاری کردووە، هەروەها لەسەر ئاستی یانەکان، لەگەڵ هەولێر، شرطة، امانة بغداد و یانەی وەرزشی نجف یاریکردووە. لە خولی کوردستانیش یاری بۆ یانەکانی هەولێر و زێرەڤانی و برایەتی کردووە. ئێستا گۆڵپارێزی یانەی وەرزشی نەجەفە، لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.
450+
105+
ژمارەی بەشداریکردن لە یارییەکانی دەرەوەی عێڕاق. ژمارەی یارییەکان لەسەرووی ئەم ژمارەیەوەیە، لەداهاتوودا تەواوی زانیارییەکان بەردەست دەبێ.
ژمارەی بەشداریکردن لە یارییەکانی ناوخۆی عێڕاق. ژمارەی یارییەکان لەسەرووی ئەم ژمارەیەوەیە، لەداهاتوودا تەواوی زانیارییەکان بەردەست دەبێ.
گەورەترین دەستکەوتی گشتی بریتییە لە بەدەستهێنانی چوار نازناوی خولی عێڕاق لەگەڵ یانەی وەرزشی هەولێر. دەستکەوتەکانی تری لەگەڵ یانەی ناوبراو لە بەشی پەیوەندیدار ئاماژەی پێ دەکرێت.
★★★★
2007/06
2008/07
2009/08
2012/11
بەژدارییەکانی سەرهەنگ لە خول و پاڵەوانییەتییەکانی ناوخۆ و دەرەوە
جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا
ئۆڵمپیادی دەوحەی ٢٠٠٦
جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا
خولی نایابی عێڕاق
تێبینی: لەماوەیەکی نزیکدا لۆگۆی بەژدارییەکانی تر زیاد دەکرێن!
”ماڵپەڕ لە دۆخی دەستکاریدایە، بەم نزیکانە تەواوی زانیارییەکان بەردەست دەبن”
- بەڕێوبەرایەتی
بەژدارییەکان
ژمارەی سەرجەم بەژدارییەکانی سەرهەنگ لە خول و پاڵەوانییەتییەکان، تا ئێستای ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ بریتییە لە ٢٤ خول و پاڵەوانییەتی. دەستپێکی بەژدارییەکانی لەوەرزی ٢٠٠٠ەوە دەست پێ دەکات تاوەکو ئێستا.
یانەکان:
- پاڵەوانییەتی فەڕەنسۆ هەریری، یانەی وەرزشی پێشکەوتن، ساڵی ٢٠٠٠
- خولی نایابی عێڕاق، یانەی وەرزشی هەولێر، یانەی وەرزشی الشرطة، یانەی وەرزشی امانة بغداد.
- جامی عێراق، یانەی وەرزشی هەولێر، یانەی وەرزشی الشرطة، یانەی وەرزشی امانة بغداد.
- پاڵەوانییەتی ام المعارك، یانەی وەرزشی هەولێر ٢٠٠١-٢٠٠٢.
- پاڵەوانییەتی بغداد الخيرية، یانەی وەرزشی هەولێر.
- پاڵەوانییەتی المحبة، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی نایابی کوردستان، یانەی وەرزشی هەولێر.
- جامی کوردستان، یانەی وەرزشی هەولێر.
- پاڵەوانییەتی الشباب الاردن ٢٠٠٦، یانەی وەرزشی هەولێر.
- پاڵەوانییەتی الشباب الاردن ٢٠٠٩، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی ابطال العرب، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی ابطال اسيا، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی اتحاد اسيا، یانەی وەرزشی هەولێر.
- خولی پلەیەکی عێڕاق، یانەی وەرزشی هەولێر-یانەی وەرزشی امانة بغداد.
- خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی وەرزشی نجف.
هەڵبژاردەی کوردستان: پاڵاوتنی جامی جیهانی هەرێمەکان-کۆنیفا، هەرێمی ئەبغازیا، هەڵبژاردەی کوردستان.
هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق: پاڵەوانییەتی نیگاتای نێودەوڵەتی-یابان، هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق.| پاڵاوتنی جامی جیهانی لاوان-لەندەن، لە وڵاتی مالیزیا، هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق.
هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق: پاڵەوانییەتی اسياد دوحة، هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق.| پاڵاوتنی ئۆڵمپیادی پەکین، هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق.
هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق: پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٠٧، هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق.| پاڵەوانییەتی خليج 18-لامارات، هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق.| جامى ئێڵ جی LG -الاردن، هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق.| پاڵەوانیەتی الملك تایلند، هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق.
ژمارەی بەژدارییەکان
٦٨ بەژداریکردن لە خول و پاڵەوانییەتییەکان
- پاڵەوانییەتی فەڕەنسۆ هەریری ١ جار.
- خولی نایابی عێڕاق ٢٤ وەرز.
- جامی عێڕاق ٢٤ جار.
- خولی نایابی کوردستان ٤ جار.
- جامی کوردستان ١ جار.
- پاڵەوانییەتی ام المعارك ١ جار.
- پاڵەوانییەتی بغداد الخيرية ١ جار.
- پاڵەوانییەتی المحبة ١ جار.
- پاڵەوانییەتی ابطال العرب ١ جار.
- پاڵەوانییەتی ابطال اسيا ١ جار.
- خولی یەکێتی یانەکانی ئاسیا ٥ جار.
- پاڵەوانییەتی شباب الاردن ٢ جار.
- خولی پلە یەکی عێڕاق ٢ جار.
بەژدارییەکان لەگەڵ هەڵبژاردەکان
تەنیا ٩ بەژدارییە، چونکە دووبارە بەژداریکردنی نییە بۆیە وەک ئەوەی یانەکان ئاماژەی پێ ناکەین. بەو نۆ بەژدارییە و بەژدارییە دووبارەبووەکانی لەگەڵ یانەکان دەبێتە ٦٨ بەژداریکردن لە خول و پاڵەوانییەتییەکان، ئەمەش ژمارە پێوانەییەکی نوێیە لەسەر ئاستی سەرجەم یاریزانە عێڕاقییەکان.
ئامادەکردن: بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕ
ڕکابەرییەکە وەک جاری جاران درێژەی هەیە، منی ئەمڕۆ لەدژی منی دوێنێ
سەرهەنگ موحسین
لەگەڵ ئەمانەی بەغدا
”سێ وەرز لەگەڵ ئەمانەی بەغدا بوو، گرنگترین دەستکەوتی گشتی لەگەڵ یانەکە، پلەی شەشەمی خولی نایابی عێڕاق بوو بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ ڕیزبەندی پێنجەم، کۆی گشتی ژمارەی یارییە فەرمییەکان لەگەڵ یانەی وەرزشی ئەمانەی بەغدا بریتییە لە ١٠٣ یاری، بە ٣٨ یاری گۆڵخاوێنی، بووە خاوەنی ژمارەپێوانەیی زۆرترین گۆڵخاوێنی لەمێژووی یانەکە”
- امانة بغداد ٢٠٢٠ \ ٢٠٢٣
”دوای ئەوەی لە هەولێری بەژدار لە ئاسیا و عێڕاق دوور خرایەوە و چووە خولی کوردستان، زۆرینەی ڕایەکان لەسەر ئەوە کۆک بوون ژیانی وەرزشی ئەو کۆتایی هات، وەلێ دوای وەرزێک دابڕان، دەستپێکی لەگەڵ یانەی ئەمانەی بەغدا وەک تەقینەوەی بۆمبێک بوو لەشەقامی وەرزشی وڵات، هەشت هەفتە لەباشترینی پێکهاتەی هەفتانەی خول بوو، خەڵاتی باشترین یاریزانی هەردوو مانگی ١١ و ١٢ خولی لەلایەن کەناڵی العراقية الرياضية پێدرا. شەقامی وەرزشی و ڕاگەیاندنکاران کۆک بوون لەسەر گەڕانەوەی سەرهەنگ بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی عێڕاق. بەرنامەی تایبەتی تەلەفیزیۆنی و لێدوانەکان دەربارەی ئەو پرسە ئەرشیف کراون، بەڕێوبەرایەتی لە هەوڵی دانانی بەشێکە بۆیان”
ژمارەپێوانەییەکی مێژوویی لە خولی عێڕاق
خولی عێراق لە وەرزی ١٩٧٤ - ١٩٧٥ دامەزرا، لەم بەروارەوە تاکو ئێستا تەنیا تۆڕی گۆڵی یانەی وەرزشی هەولێر ١٣ یاری و 11 خولەکی یەک بەدوای یەک، بەخاوێنی ماوەتەوە.
پێشتر ئەو ژمارە پێوانەییە بەناوی یانەی وەرزشی نەجەف بوو، لە وەرزی ٢٠٠٩ - ٢٠١٠ سەرهەنگ موحسین و هاوڕێیەکانی لەپێکهاتەی یانەی هەولێر توانیان ژمارەپێوانەییەکی نوێ تۆمار بکەن.
13
11
خولەک
یاری
هەڵبژاردەکانی عێڕاق
بەم نزیکانە بەشی تایبەت بە هەڵبژاردەکان دادەنرێت، لاوان و ئۆڵمپی و نیشتمانی. لەڕێگەی نامەناردنی خوارەوە ببە بەشێک لە زانیارییەکان
جامی الخليج هەژدە
بەم زووانە زانیارییەکان بەردەست دەبێ
هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق
پێشکەشکردنی زانیاری و ئەنجامی یارییەکان بۆ گۆڵپارێزی تۆپی پێی نێودەوڵەتی.
زانیاری دەربارەی هەڵبژاردەکانی عێڕاق
کورتەیەک
هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق:
- پاڵەوانییەتی نیگاتای نێودەوڵەتی، لە وڵاتی یابان.
- پاڵاوتنی جامی جیهانی لاوان، لەندەن.
هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق:
- لە وەرزی ٢٠٠٦ \ ٢٠٠٧ لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق بەژداری کرد لە چەند یارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتی.
- پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٠٧.
- جامی ئێڵ جی لەوڵاتی ئوردەن.
- پاڵەوانییەتی خەلیجی ١٨ی وڵاتی ئیماڕات.
- جامی شای تایلەند.
- دواین بانگهێشت کردنەوەی بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی عێڕاق، ساڵی ٢٠١٠ بوو، بۆ دوو یاری دۆستانەی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی سعودیا لەوڵاتی سعودیا و هەڵبژرادەی کۆریای باشوور لەکۆریا.
هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق: لەساڵی ٢٠١٠ بۆ پاڵاوتنی ئۆڵمپیاتی پەکین بەژدار بوو، بەر لەوەش لە پاڵەوانیەتی ئەسیاد دەوحە بەژداری کرد و مەدالیای زیوی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق بەدەستهێنا.
- پاڵاوتنی ئۆڵمپیاد پەکین.
- ئۆڵمپیادی دەوحەی، بطولة اسياد دوحة
جەلال عەبدولڕەحمان
گۆڵپارێزی ناوداری پێشووی هەڵبژاردەکانی عێڕاق و
ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق لە ٢٠٠٦ \ ٢٠٠٧
خودا خاوەنی بۆبوون و بۆنەبوون، ڕوودان و ڕوونەدانەکانە، لەو نێوانەدا (کەس) و (شتەکان) تەنیا هۆکارێکن.
لە یاری مینا و هەولێر، لە شاری بەسڕا، جلال عبدالرحمن ی ڕاهێنەری گۆڵچییەکانی ئەوسای هەڵبژاردەی نیشتمانی، لە تیڤییەوە یارییەکە دەبینێ. دوای یاری، لەگەڵ بەڕێکەوتنی پاسی یانەی هەولێر بەرەو شاری هەولێر، هەر زوو پەیوەندی بە (عبدالخالق)ی سەرۆک شاندی ئەوسای یانەی هەولێر دەکات و پێی ڕادەگەیەنێت سەرهەنگ بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەوێ.
کەیفی عبدالرحمن ی یاریزانی ئەوکاتی هەولێر کە لە ڕیزەکانی پێشەوەی پاسەکە دەبێت، سەرهەنگ بانگ دەکات بۆ ئەوەی ئەو موژدە خۆشەی پێ بدات، کاتێک سەرهەنگ نزیک دەبێتەوە گوێبیستی پەیوەندییەکە دەبێت، سەرۆک شاند لە درێژەی پەوەندییەکەی دا دەڵێت: تەنیا چەند یارییەکە یاری دەکات، ئەو جارێ بچوکە و گۆڵچییەکی لەو گەورەترمان هەیە بانگهێشتی بکەی. وەلێ ڕاهێنەری ناوبراو بڕیارەکەی ناگۆڕێت و دواجار سەرهەنگ بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێڕاق دەکرێ و لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەژداری لە پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٠٧ و پاڵەوانییەتی ئێڵ جی و جامی خەلیجی ١٨ و چەند یارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتی دەکات (لەماڵپەڕ درێژەی بابەت هەیە)
دوای یەکەمین یاری دۆستانەی سەرهەنگ و بەنێودەوڵەتی بوونی، پێنج یاری تریش سەرەکی دەبێت، دیسان ڕاهێنەری ناوبراو دژ بەهەموو هەوڵەکانی دوورخستنەوە و یەدەگ خستنی* سەرهەنگ وەستایەوە و خاوەن ڕای خۆی بوو، تا ئەوکاتەی ڕاهێنەر بوو پێداگری کرد. هەڵبژاردەکە پاڵاوتنەکانی تێپەڕاند و گەیشتە کۆتاییەکانی ئاسیای ٢٠٠٧. ئەم هەڵوێستەی ڕاهێنەر وایکرد ببێ بەکەسایەتییەکی گرنگ لە ژیانی وەرزشی سەرهەنگ.
*(ناوی ڕۆژنامە و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی هەوڵی یەدەگ خستنیان دەدا، لەگەڵ هۆکاری هەوڵەکانیان، ئەرشیف کراون)
نامەیەک بەجێبهێڵە
بەخێربێن بۆ پەیوەندیگرتن بەمنەوە.