وێنە و کورتەیەک

بۆ بەشێک لە وێنەکان لێدوانمان وەرگرتووە

وەرزی ٢٠٠٧\٢٠٠٨

یاری کۆتایی وەرزی ٢٠٠٧\٢٠٠٨ بەرابەر بە یانەی زەوڕا، فشارێکی زۆری دەروونیمان لەسەر بوو، جگە لە کۆک بوونی هاندەرانی یانە جەماوەرییەکانی بەغدا لە دژی هەولێر، فشاری ڕاگەیاندنکارانیشمان لەسەر بوو کە دەیان وت و دەیان وتەوە، هەولێر بۆیە وەرزی ڕابردوو یەکەم نازناوی لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا چونکە لە یاریگای خۆی بوو، ئەمجارە لە یاریگای شەعبە و نازناوەکە بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە. بەسەر هەموو ئاستەنگەکان زاڵ بووین و لەکۆتایی یاری ئاهەنگی بەدەستهێنانی دووەمین نازناومان لە مێژووی یانەکە گێڕا.
(سەرهەنگ موحسین)

هەمان یارییە

هەمان یارییە، گێمی یەکەم. ئەگەر لەوێنەکە ورد بیتەوە دەبینی کەسانێکی زۆر لەپشت گۆڵەکە دانیشتوون، بریتین لەو گروپانەی بەر لەیارییەکە نمایشیان ئەنجام دا، لەگەڵ خەڵکی تری ئاسایی و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. لە گێمی دووەم وێنەگرانیشی بۆ زیاد بوو. تا ئێرە ئاساییە چونکە ڕوو دەدا لەهەندێک یاریگای هاندەرانی سەر پەیژە ئەوەندە لێت نزیک بن، ئەوەی ئاسایی نییە قسەی بەردەوامی ئەو کەسانە بوو کە نزیکم بوون! بەڵێ ڕۆژەکە قوڕس تێپەڕی بەڵام سوپاس بۆ خوا بەدووەمین نازناوی مێژوویی، گەڕاینەوە هەولێر.

گەڕانەوە

دوای پێنج وەرز دوور کەوتنەوە لە یانەی وەرزشی هەولێر، دووبارە واژووم لەسەر بۆندی یانەکە کرد، وەک جاری جاران ئەوەی گرنگ نەبوو بڕی بۆند و موچە بوو! ڕەنگە خێراترین واژوو بووبێ لەو ساڵەدا. دەمزانی دۆخی پێنج وەرزی ڕابردووی یانەکە چۆنە وەلێ ملمدا و هاتمە ژێر باری قوڕساییەکان. داوا لەخوا دەکەم بۆم ئاسان بکات و ئاست و ئەنجامی باشمان هەبێت.

بەکۆمێنتێک بەژداری بکە.

یەکەمین یاری فەرمی

دوای گەڕانەوەم یەکەمین یاری فەرمیم لەگەڵ یانەی هەولێر ئەنجامدا. یارییەکە لەسەر یاریگای دهۆک بوو بەرابەر بە یانەی نەجەف چونکە یاریگای فەڕەنسۆ نۆژەنکراوەتەوە. یارییەکە بەسەرکەوتنی ئێمە بەئەنجامی ٣ - ٢ کۆتایی هات، ئاسان نەبوو.

بۆ بینینی کاردانەوەکانی هاندەران گرتە لێرە بکە.

خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، وەرزی ٢٠٢٥\٢٦، یاریگای دهۆک، هەولێر ٣ - ٢ نەجەف.

کاردانەوەکان ببینە

هەولێر - نەجەف

سەبارەت بە وێنەگرەکان

من لە وەرزی ٢٠٠١ \ ٢٠٠٢ ناوم بۆ لیستی یاریزانانی خولی نایابی عێڕاق زیاد کرا، لەوساوە تاکو ساڵی ٢٠٢٣ بەهۆی خراپی یاریگاکان و خراپی پەخشی یارییەکان و ناڕوونی بەرواری دەست پێ کردن و خشتەی یارییەکان، هەستم بەناڕەحەتییەکی زۆر دەکرد بەوەی ئەرشیفێکی شپڕزەم لە ڤیدیۆی یارییەکان هەیە، کاتێک بۆ بۆندێکی دەرەوەی عێڕاق داوای ڤیدیۆی یارییەکانمان دەکرا، شەرمەزار دەبووین. ئەوەی لەونێوانەدا ئەرشیفمانی دەوڵەمەند کردبوو، وە ڕووی ئەوەمان هەبوو لە ماڵپەڕەکەمان هەڵیواسین، وێنەی وێنەگران بوو. سوپاسێکی گەورە بۆ سەرجەم وێنەگران

پێکهاتەی نازناوی چوارەم

پێکهاتەی نازناوی چوارەمی خولی نایابی عێڕاق لە مێژووی یانەی هەولێر.
ٍ- سەرهەنگ موحسین، میران خەسرۆ، ئیڤان بۆکینا، سعد عبد الامير، امجد راضي، احمد ابراهيم.
- هەڵگورد مەلا مەحەمەد، نبيل صباح، نديم صباغ، عمار، صالح صدير.

وێنە: سەفین حەمید

وێنە

وێنە بەکارهاتووەکانی ناو ماڵپەڕ

ڤیدیۆ

کار لەسەر دروست کردنی بەشی تایبەت بە ڤیدیۆ دەکەین

”ماڵپەڕ لە دۆخی دەستکاریدایە، بەم نزیکانە تەواوی زانیارییەکان بەردەست دەبن”

- بەڕێوبەرایەتی