یانەکان

ئەو یانانەی لە خولی عێڕاق یاری بۆ کردوون

najaf
najaf

ERBIL
2001\19

AL-SHORTA
2017

AMANAT BAGHDAD
2020\23

AL-NAJAF
2023\25

یانەکان

دەستپێکی ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەکان:
سەرەتا بەژداری لە تاقیکردنەوەی تواناکانی تازەپێگەیشتوانی یانەی ئاسۆ، لەگەڕەکی ڕۆناکی، دەکات.

یانەی وەرزشی پێشکەوتن: ڕۆژنامەی خەبات هەواڵی داواکردنی یارزانانی بۆ یانەی پێشکەوتن بڵاو کردەوە، وەک خوێنەرێکی بەردەوامی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان، بابەتەکە دەبینێ و لەگەڵ سەرۆکی تیپە میللییەکەی (وەستا قادر نەجمەدین) و پۆلێک لە یاریزانانی تیپی لاوانی گەڕەکی ٩٢، دەچێت لە یانەی ناوبراو خۆی ناونووس دەکات، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٠ لەگەڵیاندابەژداری لە پاڵەوانییەتی فەڕەنسۆ هەریری کرد و پلەی دووەمی پاڵەوانییەتییەکەیان بەدەستهێنا، لەوێوە لە بەرواری ١٢ \ ٤ \ ٢٠٠١ بانگهێشتی لاوانی یانەی هەولێر کرا.


یانەی وەرزشی هەولێر: بۆ یەکەمجار لە وەرزی ٢٠٠١ \ ٢٠٠٢ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو پاش ئەوەی لە قۆناغی یەکەمی وەرزەکە گۆڵپارێزی دووەم و سێیەم (ابراهيم سالم و هێرش عەزیز) بەدوو هۆکاری جیا دوور دەخرێنەوە، چونکە پێشتر نازم شاکر ئاستی سەرهەنگی لە یەکێ لە مەشقەکان بینی بوو کاتێک بۆ دوو گۆڵییەک لە لاوانی هەولێرەوە بۆ تیپی یەکەمی یانەکە بانگ دەکرێ، وەک بچوکترین گۆڵپارێز لە مێژووی یانەکە، لە خولی عێڕاق ناونووسی دەکات. ساڵەکان تێدەپەڕن، لەگەڵ وەرگرتنی دەرفەتە بەناچارییەکان، بەماوەیەکی کەم ڕێز و سۆز و سەرسامی هاندەرانی هەولێر و ڕاگەیاندنکارانی وەرزشی بەدەستهێنا و ١٩ وەرز یاری بۆ یانەی ناوبراو کرد. لە یەکێ لەو ساڵانە، دوای تەواو بوونی خولی عێڕاق، تەنیا بۆ سێ یاری، بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی زێرەڤانی بەژدار لە خولی نایابی کوردستان کردووە، کە ئەوکات یانەی زێڕەڤانی مەترسی دابەزینی لەسەر بوو.

یانەی وەرزشی شرطة: لە وەرزی ٢٠١٧ دوای ئەوەی هەولێر لە کۆتایی قۆناغی یەکەم و لە یارییان بەرابەر بە یانەی نەجەف، لەشاری نەجەف، بەهۆکارێکی نادیار پاشەکشێی لە خولەکە کرد. بۆیە بەشێوەی خواستن، بۆ قۆناغی دووەم، پەیوەندی بە یانەی وەرزشی شرطةوە کرد، بۆ وەرزی نوێ یانەی ناوبراو بۆندی مانەوەی پێشکەش دەکات وەلێ ڕەتی دەکاتەوە و و گۆڵچییەکی تری کورد بۆ شوێنی خۆی لە یانەی شرطة پێشنیار دەکات و خۆیشی بۆ هەردوو وەرزی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ دەگەڕێتەوە یانەی وەرزشی هەولێر، یانەکە لە خولی پلە یەک سەردەخەنەوە بۆ خولی نایابی عێڕاق.

یانەی وەرزشی برایەتی: بەهۆکارێکی نادیار بابەتی دوورخستنەوەی سەرهەنگ لە یانەی هەولێر گەرمە، دەرگای گواستنەوە داخراوە، یەک ڕێگا هەیە، یاریکردن لە خولی کوردستان تا وادەی تەواو بوونی خولی عێڕاق، لەئەنجامدا بۆ وەرزی ٢٠١٩ \ ٢٠٢٠ پەیوەندی بە یانەی وەرزشی برایەتی، بەژدار لە خولی نایابی کوردستان، کرد.

یانەی وەرزشی امانة بغداد: لە ٢١ی مانگی ٧ی ٢٠٢٠ پەیوەندی بەیانەی وەرزشی امانة بغداد کرد و سێ وەرز لەو یانەیە بەردەوام بوو، تاوەکو وەرزی ٢٠٢٣.

یانەی وەرزشی نجف: لە ٢٠٢٣ پەیوەندی بەیانەی نجف کرد بۆ ماوەی دوو وەرز. درێژەی هەیە

بەکورتی

لە داهاتوودا درێژەی ژیاننامەمان دەبێت.

”ماڵپەڕ لە دۆخی دەستکاریدایە، بەم نزیکانە تەواوی زانیارییەکان بەردەست دەبن”

- بەڕێوبەرایەتی

لەسەر ئاستی تیپە میللییەکان ڕۆڵێکی کاریگەری لە ژیانی وەرزشی سەرهەنگدا هەبوو. "ئەو بۆ خۆی و بۆ هەمووان ژیا، بۆیەش تا ئێستا لەدڵی هەموواندا زیندووە”
سیروان مەحەمەد (خودا لێی خۆش بێت)

سوپاسێکی گەورە

دواین سەرۆک تیپی میللی سەرهەنگ بوو، پاڵپشتی ئەو و بەشێک لەیاریزانەکانی تیپەکەی کرد بۆ گەیشتنە ئاستی یانەکان، عەبدولقادر ئەوانی بردە بارەگای یانەی پێشکەوتن و ناونووسی کردن
- عەبدولقادر نەجمەدین (خودا لێی خۆش بێت)

من لا يشكر الناس لا يشكره الله

چۆن سەرهەنگ بوو بە گۆڵپارێز: لە قوتابخانه‌ى (هێمن)ى سه‌ره‌تایى، لەگەڕەکی ٩٢، دەیخوێند. سەرەتا لە دوو گۆڵی گەڕەک لەهێڵی بەرگری یاری دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی مامۆستای وەرزشی قوتابخانەکە، لە وانەی وەرزش تواناکانی دەیبینێ، پرسیار لەبارەی درێژی باڵای دایک و باوکی دەکات و پاشان شوێنەکەی دەگۆڕێ، لەباڵی چەپی بەرگرییەوە دەیکات بە گۆڵپارێز. لەگەڵ نزیک بوونەوەی خولی قوتابخانەکان، سەرهەنگی لە هۆبەی (ب)ەوە بۆ وانەی وەرزشی هۆبەکانی تریش بانگ دەکرد، ئەمە ناڕەزایی بەڕێوبەرایەتی قوتابخانەکە و مامۆستایانی لێکەوتەوە، بەهۆی لەکیسچوونی وانەکان لەلایەن سەرهەنگەوە، وەلێ مامۆستا سدیق ڕایەکی تری هەبوو، بۆیە پێداگری لەسەر بڕیارەکەی دەکات.
دوای یەکەمین بەژداری سەرهەنگ لەخولی قوتابخانەکان، مامۆستا بەڵێنی بوون بە ئەستێرەی ئاسمانی شارەکەی پێ دەدات، خۆشبەختانە هێشتا مامۆستا لەژیاندا بوو، کاتێک سەرهەنگ لە سنوری پێشبینی مامۆستا تێدەپەڕێت و دەبێتە یاریزانێکی نێودەوڵەتی.
لەو گەڕەکە هێشتا بەهرەداری تر لەدایک دەبن وەلێ لەگەڵ کۆچی دوایی مامۆستا، هیچ هەواڵێک سەبارەت بە سەرهەڵدانی بەهرەداری تر لەو قوتابخانەیە نەبیسترایەوە!
سدیقی گچکە کێیە؟ ڕۆژنامەنووس و مامۆستای وەرزشی قوتابخانەی سەرەتاییە، دەستێکی باڵای هەبووە لە دۆزینەوەی توانای قوتابییە بەهرەدارەکان و هەڵبژاردنی جۆری وەرزش و شوێنی یاریکردن بۆیان. ئەو، لە هەردوو بواری کارکردنی ڕووچووبووە ناو ڕوحی پیشەکەی، لە ماوەی مامۆستایەتی کردنی، جگە لە دەستکەوتەکانی قوتابخانەکەی لەیارییە جیاوازەکانی خولی قوتابخانەکان و چاڵاکییەکانی قوتابخانە، دوو یاریزانی نێودەوڵەتی و چەندین یاریزانی تری بەوەرزشە جۆراوجۆرەکانی وڵات و شارەکەی بەخشی. دوو لە قوتابییەکانی لەسەر ئاستی جیهان بەژدارییان هەیە، پاڵاوتنی جامی جیهانی لاوان بەرەو (لەندەن) و جامی جیهانی لاوان لە ئەرجەنتین، لەسەر ئاستی وڵاتانی ئاسیایش کۆمەڵێک بەژداری تر هەیە، لە ماڵپەڕ ئاماژە بە بەژدارییەکان کراوە.

سدیقی گچکە

مامۆستا وەرزشی
سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس

یانەی ئێستا

NAJAF SPORT CLUB
2023 \ 2025

najaf
najaf