”بەشێک لەنووسینەکانم”
بڕیار
له نێوان بینینی تۆ و مردن‌دا
مردنی یه‌كجاره‌كی هه‌ڵده‌بژێرم و
بۆ بینینت نایه‌م،
ئاخر هه‌ر جارێك تۆ ده‌بینم
ده‌مرم و ئازاره‌كه‌ی ده‌چێژم
كه‌چی هێشتا
سه‌ر به‌م دونیایه‌م!
سه‌رهه‌نگ موحسین
مالیزیا ٢٠١٢/١٠/١٩
مانەوە
مردنە بەدڵ لەوێ و
بەجەستە لێرەبم
هێزێک من تووشی
ئەو چارەنووسە ڕەشە دەکا،
نازانم هەوڵی بەرەنگاری
ئەستەمەکانم کوانێ
بۆ لە خەیاڵمدا ئەو هەموو
نمایشە دەکا،
له‌م ئه‌وینه مەحاڵەی
نێو دڵم زۆر ده‌ترسم
خه‌ریكه له‌وەی پێکمهێناوە
هه‌ڕه‌شه ده‌كا،
تەنیا نەمامێک بوو ڕووا
زۆر له‌مێژه ئاوی ناده‌م
كه‌چی تا دێ گه‌وره ده‌بێ و
گه‌شه ده‌كا!
سەرهەنگ موحسین
قیبلەنوما
بنبڕی بەلێشاو ھاتنی
ئازار و مەینەتیم بە
مۆم ئاسا به خه‌مت ده‌سوتێم
فووت له‌من بێ،
با نه‌فه‌وتێم
وه‌ك ده‌رزی قیبله‌نوما
كه هه‌میشه ڕووی له ماڵی خوایه
ڕووت له‌من بێ.
سه‌رهه‌نگ موحسین
25\05\2011، هه‌ولێر.
”ماڵپەڕ لە دۆخی دەستکاریدایە، بەم نزیکانە تەواوی زانیارییەکان بەردەست دەبن”
- بەڕێوبەرایەتی