پاشکۆی زانیارییەکان

ئەو زانیارییانەی بەدەستمان دەگات لێرە دەینووسین، دوای ڕێگە پێدانی گۆڵپارێز دەیگوازینەوە بەشی پەیوەندیدار.

شەش ساڵ و تەنیا یەک شکست!

خشتەی یارییەکانمان لە سەرهید موحسینەوە بەدەست گەیشت، دەربارەی کۆکردنەوەی ژمارەی یارییەکان، تێبینی ئەوەمان کرد، لە وەرزی ٢٠٠٦\٢٠٠٧ کاتێک سەرهەنگ دەبێتە گۆڵچی سەرەکی تاوەکو وەرزی ٢٠١٢ لەخولی عێڕاق تەنیا تووشی یەک شکست هاتووە لەناو یاریگای فەڕەنسۆ هەریری! بەدواداچوون بۆ ئەو ژمارە پێوانەییە دەکەین.

ژمارەپێوانەیی لەگەڵ ئەمانەی بەغدا
کۆی گشتی ژمارەی یارییە فەرمییەکانی سەرهەنگ لەگەڵ یانەی وەرزشی ئەمانەی بەغدا بریتییە لە ١٠٣ یاری، بە ٣٨ یاری گۆڵخاوێنی، بووە خاوەنی ژمارەپێوانەیی زۆرترین گۆڵخاوێنی لەمێژووی یانەکە.
هاتریک

لە درێژەی گەڕانەکانمان تێبینی ئەوەمان کرد، بەدرێژایی ژیانی وەرزشی خۆی، گۆڵەکەی هاتریکی بەخۆوە نەبینیوە.

یەکەمین گۆڵچی نێودەوڵەتی لە مێژووی یانەکە

سەرهەنگ موحسین وەک یەکەم گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی ناوی دەچێتە مێژووی یانەکە، کاتێک لە ٢٠٠٧ یەکەمین یاری نێودەوڵەتی خۆی بەرابەر بە هەڵبژاردەی ئوردەن ئەنجام دا.

بچوکترین یاریزان لە مێژووی یانەی هەولێر

وەرزی ٢٠٠٣ بەژداری ١ یاری کرد، لە گێمی دووەم، لەدژی یانەی كەركوك، تیایدا هەولێر ٦-٠ براوە بوو، ڕاھێنەر حەكیم شاكر دەرفەتی یەکەم یاریکردنی پێدا کە تەمەنی نزیکەی ١٧ ساڵ دەبوو، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کێ لە یاریکردندا بچوکترین یاریزانی مێژووی یانەکەیە! بەڕێوبەرایەتی بەدواداچوونی بۆ دەکات.

بۆ زانیاری نوێ نامە بنێرە